سەرۆككۆمار: دەسەڵاتەكانی هەرێم دەستورین
عیراق 09:30 PM - 2024-02-28چاوپێكەوتنی د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق لەگەڵ كەناڵی ئەلحەدەس
سەرۆككۆماری عیراق رایدەگەیەنێت: "دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان دەستورین و هیچ لایەنێكی عیراقی نییە، داوای لێسەندنەوەیان بكات، چونكە عیراق دەوڵەتێكی فیدراڵییە و مافی هەرێم مسۆگەردەكات"، وتیشی: "هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە ئاستێكی باشدان و توانای روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیان هەیە، هاوكات ناكۆكییەكان لە ناوچەكەدا چارەسەر دەكرێن و مەحاڵ نین".
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلحەدەس رایگەیاند: "پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا لەڕووی سیاسی و بازرگانی و وەبەرهێنانەوە باشن، چەند تێبینییەكی ئەمنیمان هەیە، كە دەبێت لە چوارچێوەی دانوستانەكاندا كار بۆ چارەسەركردنیان بكرێت".
وتیشی: "عیراق بەدەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنێت، هەموو سەرچاوە ئاوییەكانمان لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن و داوای لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئێران و توركیا دەكەین بۆ دەستەبەركردنی پشكی دادپەروەرانە بۆ هەموو لایەك".
لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە سەرۆككۆمار راشیگەیاند: "دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان دەستورین و هیچ لایەنێكی رەسمی عیراقی نییە، كە داوای لێسەندنەوەی ئەو دەسەڵاتانە بكات، عیراق دەوڵەتێكی فیدراڵییە و مافی هەرێمی كوردستان مسۆگەردەكات، هەرچەندە هەندێك كێشە لەنێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان لەسەر پرسەكانی بودجە و نەوت و مووچە هەن، گفتوگۆكردن لەبارەیانەوە لەڕێگەی لیژنە هاوبەشەكانەوە بەردەوامە و دڵنیاین، كە ئەنجامی ئەرێنییان دەبێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانبوو لە جەنگی دژی تیرۆر و رێكخروای داعشدا و ئێستا هەڕەشەی داعش بوونی نییە، لەمڕۆدا هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە ئاستێكی باشدان و توانای روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیان هەیە".
د.لەتیف جەمال رەشید ئەوەشی راگەیاند: "بەكارهێنانی خاكی عیراق بۆ ئەنجامدانی هێرش یان هەڕەشەكردن لە هەر وڵاتێكی دراوسێ رەتدەكەینەوە، راسپاردەمان بۆ ئەو كوردانەی لە ئێران و توركیاوە هاتون بۆ عیراق و نیشتەجێبون ئەوەیە، كە دەبێت رێز لەم پرەنسیپە بگرن".
وتیشی: "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق بوونی هەیە و هەر خشتەیەك بۆ مانەوە یان دەرچوونیان لە عیراق بە بڕیاری حكومەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسییەكان و ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت و بڕیاری كۆتاییش لە دەستی حكومەتی عیراقدایە".
سەرۆككۆماری عیراق، لە درێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا ئەوەشی خستەڕوو: "سەركەوتوبوین لە نزیككردنەوەی بۆچونەكانی سعودیە و ئێران لە یەكتر و كاردەكەین بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ كۆمكاری عەرەبی و هەوڵی دیكەشمان هەیە لەبارەی چەندین دۆسێ لە ناوچەكەدا، ناكۆكییەكان لە ناوچەكەدا چارەسەر دەكرێن و مەحاڵ نین، جەختیش لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان دەكەینەوە بە سودوەرگرتن لە سەرچاوە زۆرەكانی ناوچەكە لەبری ئەوەی سەرقاڵی جەنگ و ململانێكان بین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

