riklam

سەرۆكایەتی كۆمار بە 9 خاڵ وەڵامی تۆمەتێك دەداتەوە

عیراق 04:45 PM - 2024-02-28
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق

سەرۆککۆمار عيراق

نوسینگەی سەرۆككۆماری عیراق رونكردنەوەیەكی لەبارەی بڵاوكردنەوەی دەنگۆی دەستبەسەردا گرتنی یەكێك لە موڵكەكانی دەوڵەت لەلایەن سەرۆككۆماری عیراق و بەكرێ دانی بە باڵیۆزخانەی كوێت بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی، بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "13 ساڵ لەمەوبەر لەپڕۆسەیەكی زیادكردندا (عەبدوللەتیف جەمال رەشید) بەگوێرەی یاسا ئەو موڵكەی كڕیوە پڕۆسەی كڕین و بەكرێدانەكەشی ساڵانێكی زۆر پێش دەستبەكاربوونی بووە لە پۆستی سەرۆككۆماردا".

دەقی رونكردنەوەكە:

هەندێك لایەن بەردەوامن لە خراپ قسەكردن لەسەر دامەزراوەكانی حكومەت و رەمزە نیشتمانییەكان، بەداخەوە هەندێك ماڵپەڕ و كەناڵی سەر بە میدیاكان هەواڵێكیان بڵاوكردەوە، كە گوایە سەرۆككۆمار دەستی بەسەر یەكێك لە موڵكەكانی سەر بە دەوڵەتدا گرتووە و  بە كرێ داویەتی بە باڵیۆزخانەی كوێت بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی، ئەمجۆرە ماڵپەڕانەش خراپن بۆ میدیای ئازادی رەسەن.

دەمانەوێت  لەمبارەیەوە رایبگەیەنین:

1-پێشتر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (898)ی ساڵی 2011ی دەركردبوو راسپاردەكانی ئەو لیژنەیەی پەسند كردبوو، كە بە فەرمانی دیوانیی ژمارە (92)ی ساڵی 2008 پێكهێنرابوو سەبارەت بە فرۆشتنی خانووی نیشتەجێبوون، كە موڵكدارێتی بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە.

2- وەزارەتی دارایی فرۆشتنی موڵكەكەی بە زیادكردنی ئاشكرا بە بڕی (5,564,000,000) پێنج ملیار و پێنج سەد و شەست و چوار ملیۆن دینار بە (عەبدوللەتیف محەمەد جەمال رەشید) راگەیاند بەپێی نوسراوی فەرمانگەی خانوبەری دەوڵەت ژمارە (18334) لە رۆژی 24-7-2011 و 25%ی بەهای گشتی خانوەكەش دراوە، هەروەها پارەی كرێی خزمەتگوزاری دەدرێت و ئەو بڕە پارەیەی دەمێنێتەوە بەشێوەی قیستی ساڵانە دەدرێت و تێچوی چاككردنەوەی وەرزیی موڵكەكەش لە ئەستۆی خاوەن موڵكەكەدایە.

3- موڵكەكە بەناوی وەزارەتی داراییەوە تۆماركرابوو، كاتێك لە 24-7-2011 راگەیەندرا بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێت، (عەبدوللەتیف جەمال رەشید) چووەتە ناو پڕۆسەی زیادكردنەكەوە و بەگوێرەی یاسا و رێساكان كڕیویەتی و بە ناوی هاوژینی تاوانبار (عەبد حەمید حەممود ئەلتكریتی) تۆمار نەكرابوو.

 

4- وەزارەتی دەرەوە داوایكرد ئەو موڵكەی سەرەوە بە كرێ بدرێت بە باڵیۆزخانەی دەوڵەتی كوێت، بەوپێیەی ئەو ناوچەیەی موڵكەكەی تێدایە، پارێزراوە بەراورد بە بارودۆخی ئەمنی لە ناوچەكانی دیكە لەو ماوەیەدا.

5- پڕۆسەی كڕینی ئەو موڵكەی سەرەوە و بەكرێدانی بە باڵیۆزخانەی كوێت لە بەغداد ساڵانێكی زۆر پێش دەستبەكاربوونی بەڕێزیان بووە لە پۆستی سەرۆك كۆماریدا.

6- تۆمەتباركردنی سەرۆككۆمار لەلایەن كۆمەڵێك كەس و لەڕێگەی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە ئامانجێكی روونی هەیە، ئەویش ناوزڕاندن و ئیبتیزازە و بە پاڵشتی هەندێك لایەنی دیاریكراوە بۆ پەردەپۆشكردنی مەبەستی خۆیان، هەروەها گەڕان بەدوای راستیدا لەڕێگەی پشتڕاستكردنەوەی زانیارییە دروستەكان دەبێت لەلایەن لایەنە رەسمییەكانەوە، كە خۆی لە وەزارەتی دارایی و سەرۆكایەتی كۆماردا دەبینێتەوە.

٧- ئامانجی ئەم كەسانە و ئەوانەی لە پشتیانەوەن، ناوزڕاندنی بەڕێز سەرۆككۆمارە، بەوپێیەی نوێنەرایەتی رەمز و یەكڕیزیی وڵات دەكات و نوێنەرایەتی باڵاترین دەسەڵاتی دەوڵەتە، ئەم تۆمەتە درۆیانە و ناوزڕاندنە، لە ئەنجامی هەڵوێستە سیاسییە شەرەفمەندانەكانی سەرۆك كۆمارە بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران و رژێمی دیكتاتۆریی لەناوچوو.

8- سەرۆكایەتی كۆمار ئامادەیە بەڵگەنامە و نوسراوی رەسمی و پسوڵەی هەموو پارە دراوەكان و تێچووی چاككردنەوەكان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بخاتەڕو، كە دەیسەلمێنێت ئەوەی بڵاوكراوەتەوە نادروستە.

9- بە پشتبەستن بەوانەی لە سەرەوە خراونەتەڕو، رێوشوێنی یاسایی لەلای دادگاكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرامبەر بەو كەسانە دەگیرێتەبەر، كە ئەم تۆمەتە هەڵبەستراو و ساختەیەیان بڵاوكردۆتەوە یاخود دەرهەق بە هەركەسێك كە سەلمێندرا تێوەگلاوە لەو كارە، بەوپێیەی ئەو كارانە بە یاسا قەدەغەكراون و دوورن لە ئازادی رادەربڕین، چونكە تۆمەتدراوەتە پاڵ باڵاترین دەسەڵات لە دەوڵەتدا.

 

نوسینگەی سەرۆك كۆمار
28ی شوباتی 2024

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket