دارایی عیراق پشت به "هه‌ژماری من" نابه‌ستێت
کوردستان 01:12 PM - 2024-02-28ئاڵای کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئاڵای عیراق
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاوه‌ڕێی لیست له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌كات و بۆ مووچه‌ی مانگی ئاداریش هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی ده‌دات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:" وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ دروستكردنی هه‌ژماری بانكی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پشت به هه‌ژماری من نابه‌ستێت".
بۆ هه‌ژماری بانكی مووچه‌خۆران پشت بە بانكه حكومییه‌كان ده‌به‌سترێت
مسته‌فا خه‌لیل ئهلگرعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی پێویسته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكه حكومییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ژماری ئه‌لیكترۆنیان هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم لیستی ناو و ناونیشانی وه‌زیفیی و بڕی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بنێرێت، هاوكات هه‌ر هه‌ژمارێكی دیكه كه‌له بانكه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرابێتنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق باوه‌ڕپێكراو نییه".
"وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌توانێت سوود له "هه‌ژماری من" وه‌ربگرێت، كه له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژماره‌یه بۆ مووچه‌خۆرانی، به‌ڵام وه‌ك هه‌ژمارێكی باوه‌ڕپێكراو پشتی پێ نابه‌ستێت"، مسته‌فا خه‌لیل ئهلگرعاوی وایوت.
پێویسته مووچه‌ی سێ مانگ بۆ مووچه‌خۆران بگه‌ڕێنرێته‌وه
ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا پاكتاوی ژمێریاری له‌نێوانیاندا بكه‌ن و به‌ڕێككه‌وتن مووچه‌ی سێ مانگی دابه‌شنه‌كراوی ساڵی رابردووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بگه‌ڕێننه‌وه.
له‌باره‌ی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه دابه‌شنه‌كراون، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی رایگه‌یاند: "پێویسته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌یان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڕێكه‌وتن له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقدا ده‌بێت".
مسته‌فا خه‌لیل ئهلگرعاوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات، به‌پێی لیستی مووچه‌خۆران ده‌بێت كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق داوایكردووه و تا ئێستاش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیسته‌كه‌ی نه‌ناردووه، به‌ڵام بۆ مووچه‌ی مانگی ئادار پێویسته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ژماری بانكی حكومییان هه‌بێت، كه پێموایه دروستكردنی ئه‌و هه‌ژماره كارێكی ئه‌سته‌م نییه و ده‌توانرێت له یه‌ك مانگدا بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دروستبكرێن".
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار به‌هه‌ژماری بانكی ده‌بێت
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی شوبات داوای لیستی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات و بۆ مووچه‌ی مانگی ئاداریش هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران ده‌كاته‌وه.
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "لهكۆبوونهوهمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عیراق ته‌ئكیدیكرده‌وه كه پابه‌ندن به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییهوهو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی شوبات ده‌نێرن، به مه‌رجێك حكومه‌تی هه‌رێم لیستی مووچه‌خۆرانیان بۆ بنێرێت".
"بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه له‌هه‌رێم نه‌مێنێت، پێویسته سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خاوه‌نی هه‌ژماری بانكی بن له یه‌كێك له بانكه حكومییه‌كانی عیراق نه‌ك بانكی ئه‌هلی هه‌رێم، تاوه‌كو له‌ڕێی ئه‌و بانكانه‌وه مووچه‌كانیان بۆ بنێردرێت"، د نه‌رمین مه‌عروف وایوت.
دارایی عیراق پشت بە بانكە حكومییەكان دەبەستێت
وەزارەتی دارایی عيراق پشت بەوبانكانە دەبەستێت كە حكومین بۆ هەژماری بانكی فەرمانبەران تاوەكو موچەكانیان وەربگرن ئەوانیش ( تی بی ئای، رافیدەین، رەشید، بانكی بازرگانی، بانكی پیشەسازی و بانكی وەبەرهێنان) هاوكات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش تەئكید لەم بانكانە دەكاتەوە بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی.
دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ئەستەم نییە
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشيگەیاند: "پێویستە لە ئێستاوە تاوەكو سەرەتای مانگی سێ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەتەواوەتی جێبەجێ بكرێن و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەژماری بانكیان بۆ بكرێتەوەو بەپێی وتەی وەزیری دارایش بێت دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم كارێكی ئەستەم نییە".
"نەبوونی لقی ئەو بانكانە لە هەرێم نابنە بەربەست لەبەردەم كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران و پێدانی مووچە، بەڵكو دەتواندرێت هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم لە نووسینگەكانی دەرەوەی هەرێم بكرێنەوە" ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وادەڵێت.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەگەڵ ئەوەی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام داوای لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ ناردنی مووچەی مانگی شوبات كردووە.
رۆژی 21ـی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵی بۆ شه‌ش دۆسییه كۆبووه‌وه، جگه له سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم، بڕیاری له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به پرسی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دا، به پێی بڕیاره‌كه پێویسته مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مووچه‌خۆرانی عیراق به‌نیشتمانی بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن، تاوه‌كو مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مانگانه له‌كاتی خۆیدا مووچه‌كانیان پێبدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت نابێت به شێوه‌ی قه‌رز بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌ژماری بانكییان له یه‌كێك له بانكه حكومییه‌كانی عیراق هه‌بێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پڕۆژەی "هەژماری من" تائێستا زیاتر 200 هەزار كەس تۆماركراون، هەروەها 23 هەزار كارتی بانكی وەرگیراونەتەوە و 36 ئامێری پارە راكێشانیش دانراون، ئەمەش لەكاتێكدایە، پڕۆژەی "هەژماری من" لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2023 ەوە دەستیپردووە و تا ئێستا بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03 -
بۆچی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە بۆ کوردستان
بیروڕا 09:26 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03