ئەندامێكی ژوری بازرگانی سلێمانی: ئیدارەی هەولێر رێگری لەبازرگانان دەكات
کوردستان 03:38 PM - 2024-02-26ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
ئیدارەی هەولێر رێگە بە بازرگانان نادات ژمارەیەكی زۆر شتومەك و كاڵاو خۆراك لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ پارێزگای هەولێر بگوازنەوەو بەپێی لیستێك كە دەست PUKMEDIA كەوتووە، ئیدارەی هەولێر رێگەنادات بازرگانان 15 جۆر شتومەك و كاڵاو خۆراك لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ هەولێر بگوازنەوە، كە لەناویاندا مریشك و خورماو دەرمانی كشتوكاڵی ڤێتێرنەری و كەرەستەی سەرەتایی كۆنكرێت هەن.
كازیوە كاوە ئەندامی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بازگەكانی هەولێر رێگەنادەن بازرگانانی سلێمانی كاڵای كۆمپانیاو كارگە خۆماڵەییەكانیان بۆ هەولێر بگوازنەوە، لە كاتێكدا ئەو كۆمپانیاو كارگانە بەڕەسمی لە هەولێرەوە مۆڵەتیان پێدراوە".
"وەك ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، نیگەرانی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاو كارگەكانی شارەكەمان گەیاندووەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان و داوامان كردووە كۆتایی بەو رێگریانە بهێندرێت، چونكە بازرگانان و خاوەن كارگەكانمان نیشتمانین و هیچ جیاوازییەك لەنێوان بازرگانانی هەولێرو سلێمانیدا نابینین" كازیوە كاوە وادەڵێت.
زیاتر لە شەش مانگە لەلایەن ئیدارەی هەولێرەوە رێگری زۆر بۆ بازرگانانی سنووری پارێزگای سلێمانی دروستدەكرێت و رێگەنادرێت بازرگانان كاڵاكانیان لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر بگوازنەوە، ئەندامەكەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت: "لە دوو مانگی رابردوودا رێگرییەكان زیاتر بوون و پێویستە كۆتایی بە رێگرییەكان بهێندرێت.
لەگەڵ ئەو رەفتارە نایاساییەدا كە لەهەولێرەوە بەرامبەر بازرگانان دەكرێت هێشتا بەشێك لە میدیاكانی هەولێر هەڵمەتێكی چەواشەكاریان دژی ئیدارەی سلێمانی دەستپێكردووە كە گوایە رێگەنادرێت هەندێك كاڵا لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی بگوازرێنەوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست PUKMEDIA كەوتووە، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانە راستەو ئیدارەی هەولێر رێگە بەگواستنەوەی ژمارەیەك كاڵاو شتومەك و خۆراك لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر نادات، كە ئەمەش ناوی كاڵاو خۆراكە رێگەپێنەدراوەكانن:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18