ئەنجامی پشکنینی DNA روفاتەکانی ئەنفال رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:33 PM - 2024-02-23
PUKMEDIA
تیمی وەرگرتنی سامڵی دی ئێن ئەی
تیمی جێبەجێکاری مەراسیمی گەڕاندنەوەی روفاتەکان و وەرگرتنی سامپڵی خوێنی کەسوکاری ئەنفالکراوان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و رایانگەیاند: "پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و دڵنیایی دەدەینە کەسوکاری ئەنفالکراوان هەتا یەک ونبووی ئەنفال بمێنێت ئێمە ناوەستین".
سامپڵەکان وەک داتا دەمێنێتەوە بۆ روفاتەکانی تر
پاش گەڕاندنەوەی روفاتی 172 ئەنفالکراو بۆ چەمچەماڵ هابیل حاجی ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: "ئەم پشکنینە تەنها بۆ ئەم 172 روفاتە نییە، بۆ ئەوانەیە کە پێشتریش بەخاک سپێردراون و ئەوانەش لە داهاتودا دەهێنرێنەوە، ئەمە لە 183 هەزار ئەنفالکراو تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار توفاتمان بۆ هێنراوەتە و لەکاتی دۆزینەوەی روفاتی تر ئەو سامپڵی خوێنانەی کەسوکاری ئەنفالکراوان وەک داتا دەمێنێتەوە سودیان لێوەردەگرین بۆ ناسینەوەی روفاتەکان".
"لەنزیکی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵەی کە 172 روفاتەکەیان هێنرانەوە بۆ چەمچەماڵ کە بەگشتی ژن و منداڵ بوون، چەند گۆڕێکی تری بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، کە دوای پشکنین و دەرهێنانەوەی روفاتەکان ئەوانیش بەسەرپەرشتی نوێنەری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و تیمەکانی چاودێری پرۆسەکە دەگەڕێندرێنەوە"، هابیل حاجی ئەحمەد وای وت.
تا یەک ئەنفالکراو مابێت پرۆسەکە بەردەوام دەبێت
هاوکات تیمی جێبەجێکاری وەرگرتنی سامپڵی خوێنی کەسوکاری ئەنفالکراوان ئاماژەی بەوەدا: "ئەم تیمەی ئێمە تایبەتە بە وەرگرتنی سامپڵی خوێن، ئامانجمانە لەهەموو عیراقدا داتا و زانیاری گشتگیر کۆبکرێتەوە، بۆ ئەوەی کاتێک گۆڕەبەکۆمەڵەکان دەدۆزرێنەوە بەزووی کەسوکاریان بدۆزرێتەوەو داتاکان لەلای ئێمە تۆمارکراوبن، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت هەتا یەک ئەنفالکراوی بێسوروشوێن مابێت لە عیراقدا".
ئەوەشیان وت: "سوپاسی بەدەنگەوە هاتنی هاوڵاتیان دەکەی و بەڵێنیان پێدەدەین ئەم هەڵبەتە بەردەوام دەبێت و داواش لەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کەهاوکارمان بن و سوپاسی بێپایانی خاتوو شاناز و هەموو ئەو لایەنانەش دەکەین کە هاوکارمان بوون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

