riklam

بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی سەقامگیری دارایی بۆ هەرێم دەستەبەر دەكەن

کوردستان 11:43 AM - 2024-02-22
ئاڵای كوردستان، ئاڵای عیراق، لۆگۆی دادگای فیدراڵی PUKMEDIA

ئاڵای كوردستان، ئاڵای عیراق، لۆگۆی دادگای فیدراڵی

كوردستان عيراق دادگای باڵای فیدراڵی عیراق

بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی پرسی مووچەو بوودجەی هەرێمی كوردستان كۆتایی بەدواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەهێنێت، كەماوەی 10 ساڵە مووچەخۆران بەدەستییەوە دەناڵێنن، بەمەش سەقامگیری دارایی بۆ هەرێم دەستەبەر دەكات، ئەندامێكی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: "وەك چۆن بەشەخۆراكی مانگانە قەوارەی هەرێمی لاواز نەكردووە، ناردنی مووچەش لەلایەن حكومەتی عیراقەوە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر قەوارەی هەرێم نابێت، بەپێچەوانەوە دەرگای خێر بەڕووی مووچەخۆران و حكومەتی هەرێمدا دەكاتەوە". 

 

بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانە

 

شیروان میرزا ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەبارەی بوودجەو مووچەی فەرمانبەران تەواو لە بەرژەوەندی مووچەخۆران و حكومەتی هەرێمی كوردستانەو هیچ پەیوەندییەكی بەلاوازكردن یاخود هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمەوە نییەو حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵی كۆتایی بەكێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بهێنێت".

"هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەك چۆن لە ئێستادا بەشە خۆركی مانگانەی خۆیان لە عیراق وەردەگرن و هیچ كێشەیەكی بۆسەر قەوارەی هەرێم دروستنەكردووە، بەهەمان شێوەش دەتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگوازرێتەوە بۆسەر بانکە فیدراڵییەکان و هیچ زیانێکیش بەقەوارەی هەرێم نەگات، لەم روانگەیەشەوە حكومەتی هەرێم لە كێشەیەكی 10 ساڵی رزگاری دەبێت كە دواكەوتنی مووچەیە" شیروان میرزا وادەڵێت.

 

هەرێم قۆناغی سەختی دارایی تێدەپەڕێنێت

 

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بە بڕیارەكەی لەبارەی بوودجەو مووچەوە،  سەقامگیری دارایی دەهێنێتە كایەوەو كێشەی مووچە لە هەرێم چارەسەر دەكات.


لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئابوری سەربەخۆ نەیتوانی ببێتە جێی خواستی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە سەقامگیری دارایی دەهێنێتە كایەوەو كێشەی مووچە چارەسەر دەكات".

 

"بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە مایەی دڵخۆشییە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و قۆناغی سەختی دارایی و بێ مووچەیی تێدەپەڕێنێت" لوقمان وەردی وادەڵێت.


دادگای فیدراڵی حكومەتی هەرێمی لە گرفتێكی 10 ساڵی رزگار كرد 

 

دادگای فیدراڵی بەبڕیارەكانی خزمەتی بە مووچەخۆران و حكومەتی هەرێمیش كرد، چونكە حكومەتی هەرێمی لە گرفتێك رزگار كرد كە 10 ساڵە نەیتوانیوە چارەسەری بكات.

 

عەلی تەمیمی یاساناس لە عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە بڕیارێكی باش بوو و خزمەت بە مووچەخۆرانی هەرێم دەكات و پرسی مووچە لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانيشەوە رێكدەخاتەوە".

 

"بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عیراق ئەو پارەیەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم خەرجدەكرێت بە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم هەژمار ناكرێت، كە ئەمەش دەبێتە كۆتایی هێنان بەكێشەی مووچە كە حكومەتی هەرێم 10 ساڵە نەیتوانیوە چارەسەری بكات" عەلی تەمیمی وادەڵێت.

بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA حكومەتی هەرێم مانگانە بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی كە زیاتر لە ملیۆنێك و 150 هەزار مووچەخۆرن، پێویستی بە 914 ملیار دینار هەیە، واتا لەگەڵ ئەو 615 ملیار دینارەی كە حكومەتی عیراق بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت، حكومەتی هەرێم نزیكەی 300 ملیار دینار كورتهێنانی بۆ مووچە هەیە و پێویستە لە داهاتی ناوخۆ پڕیبكاتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەی 10 ساڵە مووچەخۆرانی هەرێم بەدەست لێبڕین و پاشەكەوتی مووچەوە دەناڵێنن و چەندین جار بایكۆتی دەوامیان كردووە.

 

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket