دەوام لەسەرجەم ناوەند و خوێندنگەكان دەستیپێكردەوە
کوردستان 10:03 AM - 2024-02-20
ئەرشیف
دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەسلێمانی
مامۆستایانی نارازی بایكۆتیان شكاند و سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی كراونەتەوەو دەوامی ئاسایی قوتابخانەو خوێندنگەو باخچەی ساوایان دەستیپێكردوەتەوەو بەهەردوو شەفتی بەیانیان و نیوەڕوان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لە نوێترین پەیامیدا پشتیوانی بۆ "پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی وانەبێژان" دووپاتكردەوە و لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی نارازی بڕیاری حکومەتی هەرێمی بۆ دووپاتکردنەوە کە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەکرێتەوە و وانەبێژەکانیش بکرێنە گرێبەستی رەسمی بەپێی رێکار و یاسا بەرکارەکان و ساڵانی خزمەت، بەردەوامیش لەخەت دەبین بۆ جێبەجێ کردنی داوا رەواکانیان" و دوای ماوەیەكی كەم مامۆستایانی ناراڕی، بایكۆتیان شكاند و رازیبوون بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بەیاننامەكیشیان راگەیاند، دوای کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی سەبارەت بە هەڵپەرساردنی بایکۆت ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند:" پاش کۆبوونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک ئەنجومەنی سەرتاسەریی لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت".
بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كە دەست وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA كەوتووە، لەهەر 10 بەڕێوەبەرایەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دەوامی خوێندن دەستیپێكردوەتەوەو دەرگای ناوەندی خوێندن بەڕووی قوتابیان و خوێندكاراندا كراونەتەوە کە 1300 خوێندنگە و ناوەندن.
پەیامی مامۆستایان گەیشتووە
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKMEDIA وتی:"پەیامی مامۆستایان بەهەموو لایەك گەیشتووەو ئیتر كاتی دەستپێكردنەوەی خوێندنە".
زیاتر لە 700 هەزار خوێندكار لەسلێمانی هەیە
لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 900 هەزار خوێندكار هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 700 هەزار خوێندكار لە سنووری پارێزگای سلێمانییە كە دابەشبوون بەسەر 10 بەڕێوەبەرایەتیدا كە بریتین لە (بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دووكان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەرەداغ) و لەئێستادا لەهەر 10 بەڕێوەبەراتییەكە خوێندن دەستیپێكردوەتەوەو رۆژانەش ژمارەی خوێندنگەكان كە دەست بەخوێندن دەكەنەوە زیاد دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

