پشكنینی DNA بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكرێت
کوردستان 12:38 PM - 2024-02-18
PUKMEDIA
ئاڵای كوردستان، پشكنینی DNA
دوو رۆژە تیمێكی تایبەت لەبەغداوە بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن بۆ پشكنینی DNA لەكەسوكاری ئەنفالكراوان لەچەمچەماڵە و راوێژكارێكی سەرۆكایەتی كۆماریش دەڵێت: "پێویستە حكومەتی عیراق تێچووی پشكنینی DNA بۆ وارسی ئەنفالكراوان بگرێتە ئەستۆی خۆی".
وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان بەردەوامە
پەری نوری عەزیز راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆمار لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لە رۆژی 17-2-2024 ەوە وەرگرتنی سامپڵی خوێن لەلایەن تیمێكی پزیشكی دادی عیراقەوە لە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەستیپێكردووەو پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، كە لەسەر داوای خانمی یەكەمی عیراقیش پڕۆسەكە جێبەجێ دەكرێت".
"پاش وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان پڕۆسەی پشكنینی DNA، لە بەغدا دەستپێدەكات و بەپێی یاسا پێویستە حكومەتی عیراق تێچووی پشكنینەكان بگرێتە ئەستۆ، پاش پشكنینیش راستەوخۆ مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی رووفاتەكان دەستپێدەكات" پەری نوری عەزیز وادەڵێت.
لەسەر ئەركی خانمی یەكەم سامپڵی خوێن لەكەسوكاری ئەنفالكراوان وەردەگیرێت
172 رووفاتی پیرۆزی ئەنفالكراوان لە بەغداوە گهڕێندراوهتهوه هەرێمی كوردستان و لەسەر داواو ئەركی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراقیش تیمێكی وەرگرتنی سامپڵی خوێن بۆ پشكنینی DNA لەكەسوكاری شەهیدان لەهەرێمی كوردستانن.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، تیمەكە لە مۆنۆمێنتی ئەنفالە لەچەمچەماڵ بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی نمونەی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان وەك هەنگاوێك بۆ خێراتركردنی پڕۆسەی ناسینەوەی رووفاتەكان بۆ ئێستاو داهاتوو.
پڕۆسەكە پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت
پڕۆسەكە لە رۆژی 17-2-2024 وە لەلایەن تیمی نیشتمانی تایبەتمەند لەفەرمانگەی پزیشكی دادی بەغداو دامەزراوەی شەهیدان فەرمانگەی كاروبار و پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، بەهەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراق و لیژنەی نێودەوڵەتی كاروباری بێسەروشوێنبووان ICMP دەستیپێكردووەو ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، لەپڕۆسەیەكی رێكوپێكدا كارەكان جێبەجێدەكرێن.
كەسوكاری ئەنفالكراوان پێویستە لەكاتی سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالدا لەچەمچەماڵ، كارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری كەسێتی لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
رۆژی 13-1-2024، رووفاتی 172 ئەنفالكراوای چەمچەماڵ، كە ماوەی چوار ساڵ و شەش مانگ لە فەرمانگەی پزیشكی دادی بەغدا بوون، گەڕێندرانەوە بۆ خاكی پیرۆزی كوردستان و بڕیارە لە رێوڕەسمێكی شایستەدا لە سلێمانی بەخاك بسپێردرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

