جارێكی دیكە دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن دواخرا
کوردستان 01:12 PM - 2024-02-11
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
دانیشتنی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سكاڵایەكی یەكێتی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بۆ هەفتەیەكی دیكە دواخرا، كە بڕیاربوو ئەمڕۆ 11-2-2024، دانیشتنی دادگا لەبارەی ئەو پرسەوە بەڕێوەبچێت، وتەبێژی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: "یەكێتی سكاڵاكەی ناكشێنێتەوە".
هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ یەك شەممە، دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر سكاڵایەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە تایبەتە بە پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەكە بۆ 18-2-2024 دواخرا، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە نوێترین لێدوانیدا لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: "یەكێتی سكاڵاكەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن ناكشێنێتەوەو ئەو یاسایەی كە ئێستا كاری پێدەكرێت نایەكسانە و پێویستە كۆتاكان لە هەڵبژاردنەكاندا نوێنەری راستەقینەی خۆیان بكەن و بۆ لایەنەكانی دیكە بەكارنەهێنرێن".
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتریش چەند جارێكی دیكە دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی یەكێتی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دواخراوە.
سكاڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، هەروەها یەكێتی لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی 25ی شوباتی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە.
هەروەها یەكێتی لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە.
زانیاری زیاتر لەم لینكەدایە:
وتەبێژ: یەکێتی سکاڵاکەی لەسەر هەڵبژاردن ناکشێنێتەوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

