كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە راگەیاندن و بەدەستگەیشتنی زانیاری دوور لە ترساندن دەكەین
کوردستان 11:49 AM - 2024-02-11
كونسوڵخانەی ئەمریكا
كۆبوونەوەی مارك سترۆ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و سەرنووسەری ناوەندە میدیاییەكان
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر رایدەگەیەنێت: "ئەو كۆمەڵگا پتەوەی راگەیاندن كە لەهەرێمی كوردستان چالاكن مایەی خۆشحاڵیمانە و پشتیوانیی لە هەوڵە بەردەوامەكانیان دەكەین بۆ روماڵكردنی هەواڵەكان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی دوور لە كاریگەریی نابەجێ و هەراسانكردن و چاوترساندن یاخود بەربەستی تر".
مارك سترۆ كونسوڵی گشتی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و سەرنووسەری ناوەندە میدیاییەكان كۆبووەوە كە تێیدا عەتا كەریم سەرنووسەری پێگەی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ئامادەبوو، بۆ گفتوگۆكردن لە كارەكانیان و پانتایی كاری راگەیاندن و ئەو ئاڵنگارییەكانەی روبەڕووی راگەیاندن دەبنەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە پەیجی رەسمی خۆی بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەوان و سەرنووسەری ناوەندە میدیاییە جیاوازەكان كۆبووەوە بۆ ئاشنابوون بە كارەكانیان و پانتایی كاری راگەیاندن و ئەو ئاڵنگاریانەی روبەڕووی راگەیاندنەكان دەبنەوە، لە هەرشوێنێكی ئەم دونیایەدا بێت".
لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی گشتیدا هاتووە كە: "راگەیاندن رۆڵێكی گرنگ و بنەڕەتی هەیە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و ئاڕاستەكردنی بۆچوونی كۆمەڵگا و روبەڕووكردنەوەی حكومەت بەرامبەر بەرپرسیارێتییەكانی و پێوێستە لە هەموو جێیەك پارێزگاری لێبكرێت".
"ئەو كۆمەڵگا پتەوەی راگەیاندن كە لەهەرێمی كوردستان چالاكن مایەی خۆشحاڵیمانە و پشتیوانیی لە هەوڵە بەردەوەمەكانیان دەكەین بۆ روماڵكردنی هەواڵەكان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی دوور لە كاریگەریی نابەجێ و هەراسانكردن و چاوترساندن یاخود بەربەستی تر" كونسوڵخانەی ئەمریكا لە راگەیەندراوەكەیدا وا دەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

