هەمواری بودجە کلیلی چارەسەری کێشەی مووچەی هەرێمە
کوردستان 12:30 PM - 2024-02-07مووچەی فەرمانبەران
کێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەر دەڕوات و ئەندامێکی لیژنەی دارایش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "بە هەموارکردنەوەی بودجە بۆ دوو ساڵی ئایندە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت"، هاوکات نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی: "پێویستە حکومەتی عیراق مانگانە بودجە و مووچە بۆ هەرێم بنێرێت، تاوەکو مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی دابەش بکات".
هەمواری بودجە کێشەی مووچە چارەسەر دەکات
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە خەرجی حاکیمەوەو جیابکرێتەوە لەو کێشانەی کەلە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵدا هەیە، بەهەموارکردنەوەی یاسای بودجەش ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و دەتوانین بڵێین بۆ دوو ساڵی ئایندە کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران نامێنێت".
"پرسی
دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانیش پرسێکی گرنگە و کاریگەری هەبووە لەسەر کۆتایی
نەهێنان بە کێشەکانی نێوان هەردوولا و پێویستە دووبارە لە یاسای بودجەدا ئەو
بڕگەیەش هەمواربکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای بۆری
جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە"، نەرمین مەعروف وای وت.
مووچە پرسێکی گشتییە
بەهۆی ئەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەران پرسێکی گرنگ و گشتییە لای هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق، هەردوو حکومەت هەوڵدەدەن بەپێی یاسا چارەسەری ئەو پرسە بکەن مافی مووچەخۆران دابین بکەن.
شیروان میرزا ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بەرەو چارەسەر دەڕوات و نزیکبونەوەی باش لە نێوان هەردوو حکومەتدا هەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بەتەواوەتی کۆتایی بە کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم دێت".
"پرسی
مووچە نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان بەڵکوو لە عیراق بە گشتی پرسێکی گرنگە و لە
رابردوو زیاتر لێکتێگەیشتن لەسەر ئەو پرسە هەیە و بارودۆخەکە گونجاوە بۆ ئەوەی
هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق لەسەر ئەو پرسە رێککەوتن بکەن و بەیاسا مافی
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت"، شیروان میرزا وای وت.
پلاسخارت: هەرێم و عیراق نزیکن لەرێککەوتن
ئەمەش لە کاتێکدایە
جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی
نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق لە راپۆرتێکدا کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی
نێودەوڵەتی (کە داوای بەخشینی لە پۆستەکەی کردووە) خوێندییەوە ئاماژەی بەوەکردبوو: "پێویستە بودجە و پارە بۆ
هەرێمی کوردستان بنێردرێت، تاوەکو مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی دابەش بکات".
"ھاوئاھەنگی
بەردەوام لەنێوان ھەرێم و بەغدا دا ھەیە بۆ چارەسەری کێشەکان و نزیکن لە رێککەوتن
لەسەر بودجە، ھەروەھا کاردەکەن لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە
رێگەی تورکیاوە"، جینین پلاسخارت وای وت.
سەرۆککۆمار: پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی یەکلاییبکرێتەوە
هاوکات د.
لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق رایگەیاندبوو: "پێویستە پشکی هەرێم لە
بودجەی گشتی و دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەک هەموو
فەرمانبەرانی دیکە یەکلایی بکرێتەوە"، لەم چوارچێوەیەشدا کاریگەرییەکانی
خەرجنەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لەسەر رەوشی ژیان و ئابوری و باری کۆمەڵایەتی رونکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد: "دابەشنەکردنی موچە بوەتە هۆی
داخستنی خوێندنگەکان و بێبەشبونی خوێندکاران لە خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی،
بۆیە گرنگە هەوڵەکان لەناو پەرلەمان یەکبخرێن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە
و بودجەی هەرێم".
مووچەی هەرێم کورتهێنانی هەیە
حکومەتی عیراق لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا بۆ هەر مانگێک
بڕی 700 ملیار ديناری بەشێوەی قەرز بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و بۆ مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵیش بڕی 618 ملیار و 587 ملیۆن دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووەو بەپێی
زانیارییەکانی PUKMEDIA ش حکومەتی هەرێم مانگانە بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی کە زیاتر
لە ملیۆنێک و 150 هەزار مووچەخۆرن، پێویستی بە 914 ملیار دینار هەیە، واتا لەگەڵ
ئەو 618 ملیار دینارەی کە حکومەتی عیراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، حکومەتی
هەرێم نزیکەی 300 ملیار دینار کورتهێنانی بۆ مووچە هەیە و پێویستە لە داهاتی ناوخۆ
پڕیبکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سیاسی: کرێکاران لەنێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا پێشەنگ بوون
08:50 PM - 2024-04-30 -
قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
05:41 PM - 2024-04-30 -
چوار باڵیۆزی نوێ لهعیراق دهستبهكار دهبن
04:48 PM - 2024-04-30 -
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
12:24 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
عیراق رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت
04:39 PM - 2024-04-30
مهكتهبی سیاسی كۆدهبێتهوه
03:50 PM - 2024-04-30
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
02:57 PM - 2024-04-30
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
11:01 AM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
کوردستان 02:57 PM - 2024-04-30 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر
پرسەنامە 02:07 PM - 2024-04-30 -
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
کوردستان 12:24 PM - 2024-04-30 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی خاتوو ئازیز
پرسەنامە 12:07 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی کامیل ژیر
پرسەنامە 12:05 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی حاجی حامید
پرسەنامە 12:01 PM - 2024-04-30 -
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2024-04-30 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی رابەری بزوتنەوەی حەقە دەکات
ی ن ک 11:19 PM - 2024-04-29