پلاسخارت باسی موچە و پەرلەمان و هێرشەکانی هەرێم دەکات
جیهان 09:37 PM - 2024-02-06
ئەرشیف
جێنین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق
جێنین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق لە وتارێکیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش باسی مووچە و پەرلەمان و هێرشەکانی سەرهەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند: "تائێستا دووجار هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان دواخراوە، کە ئەوەش خزمەت بە سەقامگیری عێراق و هەرێم ناکات".
پلاسخارت باسی لە سێ رووداوی هەرێم کرد
پلاسخارت کە ماوەی 5 ساڵە لە عیراق وەک نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کاردەکات، لەو وتارەیەیدا کە ئێوارەی 6ی2ی2024 لەئەنجومەنی ئاسایش پێشکەشی کرد،"داوای بەخشینی لەئەرکەکەی کرد" کە ئەوەش کۆتا وتاری دەبێت و واز دەهێنێت. پلاسخارت لەو راپۆرتەدا کە لەسەر عیراق پێشکەشی کرد باسی لە سێ رووداوی هەرێم کرد و یەکێکیان پرسی بودجە و مووچەیە، کە ئەوەش دووەمجارە پرسی مووچە لەزاری پلاسخارتەوە بەگوێی ئەنجومەنەکەدا دەدرێت.
پلاسخارت لەوبارەیەوە رایگەیاند: "پێویستە بودجە و پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، تاوەکو مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی دابەش بکات". "تا ئێستا دووجار هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان دواخراوە، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە خزمەتی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستاندا نیە".
سەبارەت بەرووداوی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانەوە پلاسخارت وتیشی: "هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان بووەتە رووداوێكی هەفتانەو دووبارە دەبێتـەوە".
پلاسخارت: دۆخی عیراق خەریکە لەدەست دەردەچێت
جێنین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق ئاماژەی بەوەشدا: "خەریکە دۆخی عیراق لە دەست دەردەچێت و گروپی چەکداری زۆر لە عێراق هەن کە بەشێکیان لەدەرەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقە، ئاسمانی عێراق دەبەزێندرێت، دۆخەکە لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق خراپە خەریکە لەدەست دەردەچێت".
"ھێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکان لە ناوچەکە دۆخێکی ناخۆشی دروستکردووە، دەشڵێت: شۆک بوین بە ھێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ھەولێر"، پلاسخارت وای وت.
نوێنەری عیراق: ھاوئاھەنگی بەردەوام لەنێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە
هەر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش عەباس کازم نوێنەری عیراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەدوای راپۆرتەکەی پلاسخارت، باسی لە دۆخی عیراق کرد ولەبارەی پرسی بودجە و مووچەی هەرێم، رایگەیاند:"ھاوئاھەنگی بەردەوام لەنێوان ھەرێم و بەغدا دا ھەیە بۆ چارەسەری کێشەکان و نزیکن لە رێککەوتن لەسەر بودجە، ھەروەھا کاردەکەن لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی تورکیاوە".
"ھێرشکردنە سەر خاک و سەروەری عێراق لەلایەن ھەر لایەنێکەوە بێت رەتیدەکەنەوە و عێراق رێگە بەھیچ لایەنێک نادات ئاسایش و سەقامگیریی بخاتە مەترسییەوە" عەباس کازم وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

