كورد لە كەركوك یەكدەنگە
کوردستان 11:05 AM - 2024-02-05
PUKMEDIA
شاری كەركوك
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك بە سەرپەرشتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی فراكسیۆنە عەرەب و توركمانەكانەوە پێدەچێت یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنەكە بەڕێوەنەچێت.
كورد بۆ بەشداری لەدانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك یەكدەنگە
حەسەن مەجید ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەرجەم ئەندامانی كورد لە ئەنجومەنەكە بەشداری یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەن كە بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجام بدرێت، بەڵام پێدەچێت جگە لە كورد فراكسیۆنەكانی دیكە ئامادەی دانیشتنەكە نەبن".
"لەگەڵ ئەوەی پێویستە رێككەوتنی سیاسی بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگاكە ئەنجامبدرێت، بەڵام بایكۆتكردنی یەكەم دانیشتن بەو بیانووە خزمەت بە كەركوك ناكات، چونكە بەشێوەیەكی گشتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەن بۆ یەكتر ناسین و بیروڕا گۆڕینەوەیە" حەسەن مەجید وادەڵێت.
عەرەب و توركمان بایكۆتی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەن
بەهۆی رێكنەكەوتنی سیاسی لەسەر پۆستەكانی پارێزگای كەركوك، فراكسیۆنە عەرەب و توركمانەكان بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەن.
هاوكات سەوسەن عەبدولواحید لە فراكسیۆنی بەرەی توركمانی عیراق لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "فراكسیۆنە عەرەب و توركمانەكان بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەن، چونكە تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی سیاسی سەبارەت بە دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگاكە لەنێوان لایەنەكان نەكراوە".
"هیوادارین لایەنەكان لەپێناو خزمەتكردنی خەڵكی كەركوك بگەنە رێككەوتن، چونكە سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەكە یەك ئامانجی هاوبەشیان هەیە كە خزمەتكردنی كەركوك و دانیشتووانەكەیەتی" سەوسەن عەبدولواحید وادەڵێت.
رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێویستی بە 9 ئەندامە
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لە 16 ئەندام پێكهاتووە، پێویستە بۆ تەواوكردنی رێژەی یاسایی ئامادەبووانی ئەنجومەن 9 ئەندام ئامادەبن، بەڵام كورد بەگشتی خاوەنی 7 كورسییە لە ئەنجومەنەكە، ئەگەر كورسییەكی مەسیحییەكانیش بەشداربێت هێشتا رێژەیی یاسایی تەواو ناكات و ناتوانرێت یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجام بدرێت.
ھەرچەندە بڕیاربوو یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 1ی شوبات ئەنجام بدرایە، بەڵام لەسەر داوای راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

