مەكتەبی سیاسی بۆ كارەساتی 1ی شوبات: یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی بەردەواممان پێویستە
کوردستان 06:09 PM - 2024-01-31
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە بیرەوەری 20 ساڵەی كارەساتی یەكی شوباتدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پەیامێك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: "كارەساتی 1ی شوبات كۆستێكی گەورە بوو بۆ میللەتەكەمان، هاوكات پەیام و راچڵەكینێكی مێژووییش بوو بۆ بزوتنەوەی سیاسیی كوردستان كە تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەكەمان بێ جیاكاری نێوان رەنگەكانمان، وەك یەك نەتەوە دەمانكەنە ئامانجی لەناوبردن و كوشتن و جینۆساید".
دەقی پەیامەكە:
پەیامی مەكتەبی سیاسی
لە بیرەوەری بیست ساڵەی كارەساتی یەكی شوباتدا
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەولێری پایتەخت
بیست ساڵ لەمەوپێش، لەبەرە بەیانی جەژنی قوربانی ساڵی 2004 دا، تیرۆریستان بۆنەی جەژن و گەردەن ئازادی گەلی كوردستانیان خەڵتانی خوێن و فرمێسك كرد.
كارەساتی 1ی شوبات كە زیاتر لە سەد و پێنج شەهید و برینداری لێكەوتەوە لە سەركردە و ئەندامانی یەكێتی و پارتی و هاووڵاتیانی هەولێری خۆشەویست، زیان و كۆستێكی گەورە بوو لە میللەتەكەمان لە عیراقی پاش كەوتنی دیكتاتۆری كە رووی لە داڕشتنی پڕۆسەیەكی سیاسی نوێ، دیموكراسیی و فیدراڵی بوو، لە هەمان كاتدا پەیام و راچڵەكینێكی مێژووییش بوو بۆ بزوتنەوەی سیاسیی كوردستان و هێزە سیاسییەكانی كە تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەكەمان بێ جیاوازی بارەگای مەڵبەند و لق، بێ جیاكاری لە نێوان یەكێتی و پارتی و رەنگەكانمان، وەك یەك نەتەوە و یەك چارەنووس دەمانكەنە ئامانجی لەناوبردن و كوشتن و جینۆساید، بۆیە بەرگرتن لە دوبارەبوونەوەی كارەساتێكی وەها جگە لە ئاگایی و چاوكراوەیی زیاتری ئەمنی، پێویستی بە یەكڕیزی و یەك ھەڵوێستی بەردەوامی هەموو لایەكمانە، بەتایبەتی لەمڕۆدا كە هەڕەشەی هەمەجۆری سەر ئەزموونەكەمان لێمان دەخوازێ پێكەوە تەگبیری هاوبەش و دەستپێشخەری بنیاتنەرانە بگرینەبەر و هەڕەشەكان بكەینە دەرفەتێكی گونجاوتر بۆ داهاتوومان .
جارێكی تر لەم یادەدا سەری رێز و نەوازش و وەفاداری بۆ شەهیدانی سەركردە و تێكۆشەران و ھاووڵاتیانی كە بۆ پیرۆزبایی و گەردەن ئازادی جەژن ھاتبوون، و گشت شەهیدانی رێگای رزگاری و سەرفرازی گەلەكەمان، دادەنەوێنین.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

