ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر هاتنەدەنگ
کوردستان 02:28 PM - 2024-01-26
PUKMEDIA
کێڵگەی غازی کۆرمۆر
هەریەک لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و باڵیۆزخانەی فەرەنساش لە عیراق بەتوندی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئیدانە دەکەن و لەپەیامێکدا دەڵێن:" ئەو هێرشە بۆ سەر کۆرمۆری هەرێمی کوردستان بووە هۆکاری بێبەشکردنی چەندین ملیۆن هاوڵاتی لە کارەبا لەم وەرزی زستانەدا".
ئێوارەی 25ی 1ی 2024 هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسنووری چەمچەماڵ و زیانی ماددی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباش راگیرا و لەو چوارچێوەیەدا ئالینا رومۆنسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی x وەک هەڵوێستی رەسمی ئەمریكا رایگەیاند: "ئەو هێرشەی کۆرمۆر پەلاماردانی ژێرخانی ئاوەدانیی و ئابووریەو ئەنجامەکەی ئەوەیە کە لەم وەرزی زستانەدا چەندین ملیۆن هاووڵاتی بێکارەبا بوون، بۆیە ئەمریکا پشتیوانی هاوبەشەکانی دەکات لە عیراق و هەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردنی سەروەری و ئارامی".

هاوکات لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس X بڵاویکردووەتەوە، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: "ئەم هەوڵانە پێشکەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان دوادەخەن".

هەر بەو هۆکارە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عیراق بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوەو تێدا رایدەگەیەنێت: "زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین و کەبوە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئەو هێرشانە دەستدرێژییە بۆسەر سەقامگیری عیراق و هەرێمی کوردستان و قبوڵنەکراوە".
شەوی 2024/1/25 بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

