سلێمانی دەبێتە پێشەنگی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی
کوردستان 04:29 PM - 2024-01-24
PUKMEDIA
كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی
بۆ یەكەمینجار لە هەرێمی كوردستان و عیراق كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە ئامانج لێی پەرەپێدانە بە بیرۆكەو تواناو داهێنانی گەنجانە، بەم دەستپێشخەرییەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران، 300 میوانی تایبەت بەشداری كۆڕبەندەكە دەكەن و جێگری سەرۆك وەزیرانیش تەئكید لەدابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ كارسازی دەكاتەوەو دەڵێت: "هاوكاری تەواوی ئەو خاوەنكارە گەنجانە دەكەین كە بیرۆكەی داهێنەرانەیان هەیە".
سوود لەتوانا و داهێنانی گەنجان وەردەگیرێت
بەئامادەبوونی 300 میوانی تایبەت و خاوەنكارو وەبەرهێن، چوار پڕۆژەی سەركەوتووی سمارت سولی لەكۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی نمایش دەكرێن.
بەخشین تەها فاتیح بەڕێوەبەری پڕۆژەی هاكاسۆنی سمارت سولی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێك لەچالاكییەكانی كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكەی سبەینێ، نمایشكردنی چوار چاڵنج و ئاڵەنگارییە كە لەپڕۆژەكانی سمارت سولی لەكۆی 23 پڕۆژە هەڵبژێردراون و تایبەتن بە كەرتەكانی تەندروستی و كشتوكاڵ و رێگاوبان و ئاڵەنگارییەكانی هاتوچۆ".
"ئامانج لەكۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی، خستەڕووی كێشەكان و چارەسەری داهێنەرانەیە، بەسوود وەرگرتن لەو داهێنانانەی كە لەلایەن گەنجانەوە دەخرێنەڕوو، لەهەمانكاتدا، جگە لەسوودی گشتی، كەسی داهێنەر سوود لەپڕۆژەكە لێوەردەگرێت پڕۆژەكەی دەبێتە راستی و كاری پێدەكرێت و خاوەن بیرۆكەكە دەبێتە خاوەنی پڕۆژەكە"، بەخشین تەها وادەڵێت.
قوباد تاڵەبانی: ژینگەیەكی گونجان بۆ گەنجان دروست دەكەین
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی رایگەیاندوە: "پلانمان هەیە ژینگەیەكی گونجاو بۆ كارسازی دابین بكەین و هاوكاری تەواوی ئەو خاوەنكارە گەنجانە بكەین كە بیرۆكەی داهێنەرانەیان هەیە، كە ئامانجمان پەرەدانە بە بیرۆكەی داهێنەرانەو پێشخستنی كارسازی و بەهێزتركردنی كەرتی تایبەت".
ئامانجی سمارت سولی چییە؟
رۆژی 14-11-2023 كە هاوكات بوو لەگەڵ یادی بونیادنانی شاری سلێمانی، لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پڕۆژەی سمارت سولی (سلێمانی زیرەك) دەستیبەكارەكانی كرد، كە ئامانج لێی دەستنیشانكردنی كێشەكان و بەشداریكردنی راستەوخۆ خەڵكە لەچارەسەری كێشەكان و گەشەپێدانی كۆمەڵگا، لەدوای دوومانگیش لەراگەیاندنی پڕۆژەكە، بڕیارە سبەینێ 25-1-2024 لەیەكەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی دا چوار گروپی سەركەوتووی پڕۆژەكە داهێنانەكانیان بۆ چارەسەری چوار كێشەی سەرەكی بخەنەڕوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

