سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی – کوردی لە بەغدا دەکرێتەوە
کوردستان 12:35 PM - 2024-01-20
PUKMEDIA
مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی – کوردی
بە ئامادەبوونی د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق
و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و هەردوو وەزیری رۆشنبیری عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ یەکەم جار سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی
– کوردی لە بەغدا کرایەوە.
سەرۆک کۆمار: کورد بەشداری لە بونیاتنانی کلتوری عەرەبیدا کردووە
لە مەراسیمەکەدا د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق وتارێکی پێشکەش
کرد و رایگەیاند: "سەنتەرەکە خواستی ئەوەیە کە کارلێکی کلتوری بەهێز بکات
لەنێوان رۆشنبیرانی عیراقی بە عەرەب و کوردەوە بەجۆرێک کە یارمەتیدەربێت بۆ
پتەوکردنی پێکەوەژیان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی مەعریفی ئەدەب و زانستە جۆراوجۆرەکان".
"مێژووش
شاهێدی چەندین هاوبەشی کلتورییە، لە دیارترینیشیان هەوڵەکانی بەشێک لە رۆشنبیرانی
کوردە کە بەشدارییان کردووە لە ئەدەب و زانستی زمانی عەرەبی و هونەرە
جۆراوجۆرەکاندا، کورد بەشداری کردووە لە بونیاتنانی کلتوری عەرەبیدا و ناوی
بیرمەندان و شاعیران و هونەرمەندان و مێژوونووسانی لەوچوارچێوەیەدا درەوشاوەن"،
سەرۆک کۆمار وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "با کار بکەین بۆ خزمەتکردنی فرە
کلتوری وڵات و گەلەکەمان، بەشێوەیەک کە ببێتە مایەی بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی و رێزبگرێت
لە هەمەجۆری ئەو یەکگرتووییە ".
دەقی وتاری سەرۆک کۆمار....
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
خوشکان و برایان، ئامادەبوانی بەڕێز
ئەم کاتەتان باش..
لەم سیمپۆزیۆمەدا سڵاوتان لێبێت، کە یەکەم چالاکیی ناوەندی ڕۆشنبیری عەرەبی-کوردی پێکدەهێنێت و لەچوارچێوەی ئەو چالاکیانەدایە، کە هەموومان کار بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانیان دەکەین لە بەغداد و لە هەرێمی کوردستان.
چەند مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ رۆشنبیرانی شاری سلێمانی کۆبوینەوە بۆ دانانی بناغەی سەنتەرێکی رۆشنبیری، بۆئەوەی بەشداربێت لە چالاککردنی رۆشنبیریی عەرەبی لە هەرێم و رۆشنبیریی کوردی لە شارەکانی دیکەی عیراقدا.
وەک دەزانن، سەنتەرەکە خواستی بەهێزکردنی پەیوەندییە کلتوورییەکانی نێوان رۆشنبیرانی عیراقی بە عەرەب و کوردەوە هەیە، بەشێوەیەک کە یارمەتیدەربێت لە پتەوکردنی پێکەوەژیان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی مەعریفی و ئەدەب و زانستە جۆراوجۆرەکان.
لەڕاستیدا مێژوو چەندین هاوبەشیی کلتوری بەخۆوەبینیوە و هەوڵەکانی زۆرێک لە رۆشنبیرانی کوردی خستۆتەڕو، کە بەشدارییانکردوە لە ئەدەب و زانستی زمانی عەرەبی و هونەرە جۆراوجۆرەکاندا.
کورد بەشداری کردوە لە بنیاتنانی کلتوری عەرەبیدا و ناوی بیرمەندان و شاعیران و هونەرمەندان و مێژوونوسان لەم چوارچێوەیەدا درەوشاوەن.
لە مێژووی نزیکدا، ناوی جەمیل سدقی زەهاوی، مەعروف ڕەسافی، ئەحمەد شەوقی، محەمەد کورد عەلی، ئەحمەد تەیمور پاشا و چەندین ناوی دیکە، بەدی دەکەین.
هەروەها رۆشنبیرانی کورد بەشدارییان لە هونەرە جۆراوجۆرەکاندا کرد، لێرەدا ئاماژە بە هەردوو دەرهێنەری مەزن، ئەحمەد بەدرخان و مستەفا عەقاد و رۆڵی گرنگیان لە مێژووی سینەمای عەرەبیدا دەکەین.
ئەم کارلێکە کلتورییە، بەدڵنیاییەوە رەنگدانەوەی پێکەوەژیانی باشی نێوان عەرەب و کوردە، کە لەم سەنتەرە رۆشنبیرییەدا بە پەرۆشین بۆ بەرجەستەکردن و گەشەپێدانی.
هەروەها وەرگێڕانی هاوبەشی نێوان زمانەکانی عەرەبی و کوردی ئامرازێکی گرنگی کارلێکی رۆشنبیری و مێژوویین، کە ئێمە کاری لەسەر دەکەین.
چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان رۆشنبیرانی عەرەب و کورد بەهەمانشێوە یارمەتیدەرن بۆ هێنانەکایەی کەشێکی ئەرێنی بۆ لێکتێگەیشتن و پەرەپێدانی پرۆژە هاوبەشەکان و ئاڵوگۆڕی زانست و مەعریفە.
لێرەدا ئاماژە بە بایەخی رەخساندنی دەرفەتی گونجاو دەکەین بۆ پێکەوەژیان و کارلێکی کلتوریی میللی لەنێوان هاووڵاتیانی کورد و عەرەب، هەموو هونەرە جۆراوجۆرەکانیش دەتوانن بەشداری بکەن لەم کارەدا و یارمەتیدەربن لە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی ئەم هونەرانە، کە سامانی رۆشنبیرین بۆ وڵات و کۆمەڵگە بە عەرەب و کوردەوە.
ئەمە بەشێکە لەو ئەرکەی سەنتەرەکە بەنیازە کاری تێدا بکات، هەروەها چەندین لایەن هەن لە بوارەکانی هزر و مەعریفە و مێژو و شیعر و هونەرەکانی دیکەی ئەدەب، کە دەتوانرێت کاریان لەسەر بکرێت و دەتوانن بیرۆکەکانی پەرەپێبدەن و بخرێنە بەرنامەی کاری سەنتەرەکەوە.
با کاربکەین بۆ خزمەتی فرەکلتوریی وڵات و گەلەکەمان. بەشێوەیەک، کە یەکێتیی نیشتمانی بەهێزبکات و رێز لە هەمەجۆری ناو ئەم یەکگرتووییە، بگرێت.
هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم هەنگاوە گرنگە نیشتمانییە دەخوازم.
زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونتان
دوبارە سڵاوتان لێ بێت.
وەزیری رۆشنبیری هەرێم: سەنتەرەکە بایەخێکی زۆری هەیە
حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە وتەیەکیدا رایگەیاند: "بەناوی خۆم و وەزارەتی رۆشنبیری و
لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستنانەوە بەگەرمی پیرۆزبایی دامەزراندنی ئەم سەنتەرە رۆشنبیرییە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازین".
"دامەزراندنی سەنتەرێکی رۆشنبیری تایبەت بە هەردوو
گەلی عەرەب و کورد لە شاری بەغدای پایتەخت، بایەخێکی زۆری هەیە بۆ ئاشنابوونی
زیاتر بە مێژوو، شارستانیەت و کلتوری هەردوو گەلی برا، ئەوەش لە رێگای کاروچالاکی
و پرۆژەی کلتوری هاوبەش وەک وەرگێڕانی کتێب بۆ هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی"،
حەمەی حەمەسەعید وای وت.
راشیگەیاند: "وەک وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان هاوکار و
پشتیوانی ئەم سەنتەرە رۆشنبیریەین بۆ ئاشنابوون بە کلتوری دەوڵەمەندی یەکتر و قوڵکردنی
گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەردوو گەلی کورد و عەرەب و پێکهاتە
نەتەواییەکانی دیکەی عیراق و هەرێمی کوردستان کە سەدان ساڵە لەم نیشتمانەدا پێکەوە
دەژین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

