ستران عەبدوڵڵا: یەكێتی لە كەركوك تاكلایەنانە حوكم ناكات
کوردستان 09:38 AM - 2024-01-14ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا رایدەگەیەنێت: "یەكێتی لە كەركوك تاكلایەنانە حوكم ناكات و پێی باشە كورد پێكەوە بێت پاشان لەگەڵ لایەنەكانی تری كەركوك گفتوگۆ بكات"، راشیدەگەیەنێت: "یەكێتی لەكەركوك جێگای متمانەیە و ئەو متمانەیە هەرگیز لەدەست نادەین".
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدیدارێكیدا لەگەڵ بەرنامەی میوانی كەناڵی ئاسمانی كەركوك رایگەیاند: "یەكێتی ئامادەی گفتوگۆیە لەئاستی ھەرێم و عیراقیش بۆ كەركوك و ئەنجامەكانی سەربەرزانەیە و ھەستیاری دۆخی كەركوك لەبەرچاو دەگیرێت".
راشیدەگەیەنێت: "بنەمای دیموكراسی ئەوەیە دەتوانیت داوای ھەموو شتێك بكەیت، بەڵام ئەمە نابێتە بنەمای دانوستاندێكی بەرهەمدار، دەشبێت بە روانگەیەكی كوردستانی كەركوكی و عیراقیانە هەڵسوكەوت لەگەڵ دۆسێی ئیدارەی كەركوك بكەین و ھەموو سیناریۆكانمان لەبەرچاو بێت لەو شارە".
دەشڵێت: "ئەو سەنگەی یەكێتیی نیشتمانیی كەركوك بەدەستیھێناوە دەبێتە بنەمای دانوستاندنەكانی و پێی باشە كورد پێكەوە بێت ئینجا لەگەڵ لایەنەكانی تری كەركوك گفتوگۆ بكات، زیانی ئەوەی یەك لیست نەبووین با ببێتە دەرس كە بۆ پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك كورد بەیەكەوە بێت".
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیدەگەیەنێت: "ھەتا زووتر گفتوگۆ بكرێت باشترە و پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ھەموو لایەنەكانی كەركوك بكرێت و نەتەوەكان لەناو خۆیان یەك بن گفتوگۆكان ئاسانتر دەبێت، كێشەی توركمانیش ئەوەیە لەدوای روخانی سەدام هاوپەیمانێكی باشی بۆ خۆی نەدۆزیوەتەوە، كورد لەكەركوك حەلیفێكی باش دەبێت بۆ توركمان، لە كاتێكدا عەرەب لەپارێزگای كەركوك ئیدارەیەكی باشی كەركوكی نەداوە".
دەشڵێت: "سێ بنەما گرنگە، ئیستحقاقی هەڵبژاردن و پرەنسیبی چەپكە گوڵەكە و یاسای ھەڵبژاردن كە دەڵی بەتەوافق ئیدارەی كەركوك بدەن، یەكەمی ھەڵبژاردن پارێزگار وەردەگرێ و بەشی لایەنەكانی تریش دەدات ئەوە تەوافوكەكەیە لەكەركوك، چەپكە گوڵەكە مەبدەئی جەنابی مام جەلالە كە ئیدارەی كەركوكی پێبدەین".
ستران عەبدوڵڵا راشیدەگەیەنێت: "سەرۆكی یەكێتی كە خۆی ئیدارەی تیمی دانوستاندنی یەكێتی دەدات"، وتی: "ئێمە تاك لایەنە حوكم ناكەین و ھەموو لایەنەكان بەشداری پێدەكەین لەئیدارەدانی كەركوكدا".
وتیشی: "بابەتی كەركوك پێویستە ھەموو رەھەندەكانی بخوێندرێتەوە و لەبەرچاو بگیرێت، یەكێتی لەكەركوك جێگای متمانەیە و ئەو متمانەیە هەرگیز لەدەست نادەین، سەركردایەتی یەكێتی لەو روانگەیەوە سەیر دەكات كە دۆسێی كەركوك زۆر گرنگە، بۆیە وزە و هەموو جوش و خرۆشی خۆی خستەگەڕ.
لەكۆتایی قسەكانیشیدا رایگەیاند: "بۆ داهاتوو رومان لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، دەبێت یەكێتی ئەم جۆش و خرۆشە بیگوازێتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان، بۆ ئێمە كوردستان هەر یەكە با تایبەتمەندی هەبێت و ئاستی گەشەی سیاسی جیاواز بێت، ئەو هەڵمەتی مۆدێلەی یەكێتی لەكەركوك كە مۆدیلێكی یەكێتیانە و كوردستانییە ھی ئەوەیە بیبات بۆ شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و ھەموو شارەكانی هەرێم و لەوێش بیبەینەوە، مژدە بێت بۆ یار و نەیار لە هەڵبژاردنی هەرێمیش بە نەفەسی بوژانەوەی یەكێتی سەركەوتوو دەبین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18