یەکێتی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانیی لە هەرێم دەوێت
کوردستان 11:40 AM - 2024-01-10پێشمەرگەی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچوارچێوەی حزب و حکومەتدا پشتیوانی
یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، لە
بەرامبەریشدا هاوپەیمانان سوپاسی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن بۆ
ئەو هەنگاوە کردەییانەی لەچوارچێوەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە ناویەتی.
هاوپەیمانان سوپاسی سەرۆک بافڵ دەکەن
بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نوێترین کۆبوونەوەیدا کە
رۆژی 9-1-2024، لەگەڵ وەفدی باڵای هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی جۆوڵ ڤاوڵ، فهرماندهی
گشتیی هێزهكانی هاوپهیمانان له عیراق و سوریا ئەنجامیدا لەبارەی رێکخستنەوەی
هێزەکانی پێشمەرگە و سەرخستنی هەوڵەکان رایگەیاند: "لە هەوڵەکانمان بۆ
بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایە بەردەوامین و دەمانەوێت لەسەر بنەمای هاوسەنگی و
یەکسانی، هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بونیادبنێین. هەموو ئیرادەیەکیش لەدەرەوەی ئەم
نییەتە رەتدەکەینەوە و نامانەوێت بەرژەوەندیی حزبی تێکەڵی ئەم پرسە نەتەوەییە
بکرێت"، لەبەرامبەریشدا جۆوڵ ڤاوڵ رایگەیاند: "سوپاسی هاوکاری و
هەماهەنگییەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ هەنگاوە کردەییەکانی لە
وەزارەتی پێشمەرگە".
قوباد تاڵەبانی: چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامبێت
هەر
لەوبارەیەوە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی
هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە
لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بەو جۆرەی کە پلانی بۆ
دانراوە.
پێشتریش جێگری سەرۆك وەزیران لەکاتی گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگە بۆسەر ئەرکەکەی، رایگەیاندبوو: "هاوكاری و هەماهەنگی
هاوپەیمانان بەرز دەنرخێنین و بۆ لەمەولا نابێت پرۆسەی چاكسازی بە خاوی و لاوازی
بەڕێوەبچێت".
29 لیوا یەکیان گرتۆتەوە
تائێستا
لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا 29 لیوا یەکیان گرتۆتەوە و چوار لیوای دیکەش ئامادەن بۆ
یەکگرتنەوە و چاوەڕێی تەواوبوونی رێکارەکانن.
ئەحمەد
لەتیف وتەبێژی هێزەکانی 70 بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پەرۆشی یەکگرتنەوەی هێزی
پێشمەرگەین لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا و پشتیوانی هەموو چاکسازییەکان لە
وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ هەموو هەوڵێک دەدەین
بۆئەوەی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانیمان هەبێت".
"تا ئێستا 29 لیوا لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا
یەکیان گرتۆتەوە و چوار لیوای دیکەش ئامادەیە بۆ یەکگرتنەوە، بەڵام رێکارەکانی
تائێستا تەواو نەبووە، لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەشدا هاوپەیمانان سوپاسی هەڵوێستی
یەکێتی و هێزەکانی 70 یان کردووە کە پەرۆشە بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە".
وتەبێژی هێزەکانی 70 وادەڵێت.
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە کەمیکردووە
یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە مەرجی سەرەکی هاوپەیمانانە،
بەڵام بەهۆی لاوازی جێبەجێکردنی پرۆسەکە، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە
کەمی کردووە.
عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە خولی
پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "مەرجی هاوپەیمانان بۆ
مانەوەی ئەو هاوکاریانەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی دەنێرن، یەکگرتنەوەی هێزی
پێشمەرگەیە لەژێر چەتری وەزارەتێکدا، لەم چوارچێوەیەشدا پێویستە هەنگاوی کردەیی
زیاتر بۆ یەکگرتنەوە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت".
"سەرەتا هاوپەیمانان بۆ پشتیوانی هێزەکانی
پێشمەرگە، مانگانە 42 ملیۆن دۆلاریان دەنارد، بەڵام بەهۆی لاوازی پرۆسەی
یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و جێبەجێنەکردنی ئەو مەرجانەی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی
پێشمەرگە هەیانبوو، لەئێستادا بۆ نزیکەی 15 ملیۆن دۆلار کەمکراوەتەوە، ئەگەر بەردەوامبین
لەسەر جێبەجێ نەکردنی مەرجەکانی هاوپەیمانان بێگومان هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ
هێزی پێشمەرگە بەتەواوی دەبڕدرێت". عوسمان
سێدەری وادەڵێت.
هاوپەیمانان لەگەڵ بوونی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانین لە
هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پشتیوانی بۆچوونی هاوپەیمانان
دەکات، لەم چوارچێوەیەشدا چەندین هەنگاوی کردەیی بۆ یەکگرتنەوە و چاکسازییەکانی
وەزارەتی پێشمەرگە ناوە و هەموو
ئیرادەیەکیش لەدەرەوەی ئەم نییەتە رەتدەکاتەوە و نایەوێت بەرژەوەندیی حزبی تێکەڵی
ئەم پرسە نەتەوەییە بکرێت و ئامانجیەتی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی هێزێکی تۆکمەی
نیشتمانی و لەتوانایدا هەبێت بەرەنگاری هەموو ئەو مەترسییانە ببێتەوە کە رووبەڕووی
هەرێمی کوردستان دەبنەوە، بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستان کە تائێستاش مەترسی
جددین لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
09:16 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18 -
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18