سەرۆککۆمار: هاوپەیمانان پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان بکەن
عیراق 09:01 PM - 2024-01-09
PUKMEDIA
سەرۆککۆمار و باڵیۆزی ئەمریکا
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە خاتوو ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و وەفدێکی یاوەری کرد.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 9-1-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، باس لە پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەمدواییەی عیراق و ناوچەکە کرا، هەروەها پێویستی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ نەهێشتنی قەیران و گرژییەکان و گرتنەبەری پرەنسیپی دیالۆگی جدی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، جەختیان لەسەر کرایەوە.
سەرۆک کۆمار تیشکی خستەسەر بارودۆخی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق، کە پێویستە ئەرکیان لە چوارچێوەی پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان بێت لە بوارەکانی مەشق و راهێنان و پێشکەشکردنی راوێژ، هەروەک گرنگە چوارچێوەیەکی بەرنامەی کاری دیاریکراوی بۆ دابنرێت.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، عیراق سورە لەسەر بونیادنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق و گەلانی ناوچەکە بکات و بەشداربێت لە نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان وڵاتان.
هەر لە دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی لە بەرامبەر پرسی فەلەستین و پێویستی راگرتنی دەستدرێژی و بەئامانجگرتنی رۆژانەی دانیشتوانی سڤیلی لە غەزە و شارەکانی دیکەی فەلەستین دوپاتکردەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، کە لێکەوتەکانی جەنگ لە کەرتی غەزەدا، کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری تەواوی ناوچەکە هەیە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا بە تایبەتی، بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆبگرن بۆ وەستاندنی دەستدرێژی سەر فەلەستین.
لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریکا جەختیکردەوە لەسەر بایەخی چەسپاندنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی لەبارەی ئەو پرسانەی جێی بایەخی هەردوولان ئەویش بەگوێرەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان کۆماری عیراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان. هەروەها ئاماژەی بە پەرۆشیی ئەمریکا کرد بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پشتیوانیکردن لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخەی لە فەلەستیندا هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

