ئاسۆ مامەند: یەكێتی سازش لەسەر كەركوك ناكات و دەستبەرداری خەڵكەكەی نابێت
کوردستان 08:03 PM - 2024-01-07كۆبوونەوەی ئاسۆ مامەند لەگەڵ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و هەڤاڵانی لێپرسراوی بازنەكانی هەڵبژاردنی كەركوك
رۆژی یەك شەممە ٧-١-٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە ئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و رزگار حاجی حەمە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، هەڤاڵانیی لێپرسراوی بازنەكانی هەڵبژاردنی كەركوك لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری كەركوك كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی عیراق، ناوچە جێناكۆكەكان و پرسی رێكخراوەیی تاوتوێكران، بە تایبەتیش دەرەنجامی دوا هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە تیایدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو پڕۆسەیەدا سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، كە ئەوەش ئەرك و بەرپرسیارێتی یەكێتی بۆ داهاتوو قورس تر دەكات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لە دڵسۆزی و خۆڕاگری دانیشتوانی كەركوك كرایەوە و تیایدا، دووبارە سوپاسی دەنگدەرانی دڵسۆز و بە ئەمەكی كەركوك كرا كە پێشمەرگە ئاسا بە دەنگەكانیان دووبارە كوردستانی بوونی كەركوكیان سەلماندەوە، جەختیش كرایەوە وەك چۆن لە رابردوودا یەكێتی سازشی لە سەر مەسەلەی كەركوك نەكردووە، هەر بەو رۆحییەتەشەوە بۆ ئێستاو داهاتوو داكۆكی لە كەركوك و كەركوكییەكان دەكات و دەستبەرداری خەڵك و مەسەلە رەواكەی نابێت.
لە تەوەرێكی دیكەدا كۆبوونەوە تەئكیدی كردەوە، كە یەكێتی هەوڵ و كۆششەكانی خۆی بە ئامانجی پێكهێنانی ئیدارەیەكی هاوبەشی خزمەتگوزار و دوور لە جیاكاری رەگەزی دەخاتەگەڕ كە تیایدا سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی بەهەرەمەندبن لێی، كۆبوونەوە جەختشی كردەوە كە دەبێت رێڕەوی گفتوگۆكانی پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك بەو ئاڕاستەیە بن كە تیایدا، تەبایی و یەكگرتوویی ناو ماڵی كورد، و چەپكە گوڵەكەی رەوانشاد سەرۆك مام جەلال پتەوتر بكات.
لە تەوەرێكی دیكەدا كۆبوونەوە جەختی كردەوە، سیاسەتی جیاكاری و نادادیی لە بەڕێوەبردنی كەركوكدا دۆخێكی نەخوازراوی درووست كردووە، بۆ ئەوەش دەبێت ئیدارەی داهاتوو ئەو جیاكاری و نادادییە كۆتایی پێ بهێنێت و پڕەنسیپی سازان و پێكەوەژیان بكاتە بنچینەی بەڕێوەبردن لەو پارێزگایەدا.
لە كۆتاییدا كۆبوونەوە تەئكیدی كردەوە، سیاسەتی راست و رەوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەیە، كە سازش لەسەر ماف و داخوازییەكانی دانیشتوانیی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان ناكات، هەروا ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش دەكاتە سەنگەری بەرگریكرن لە خواست و داوا رەواكانی هاووڵاتییانی كەركوك و لەوێ شەڕی بەدەستهێنانەوەی مافەكانیان دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
04:16 PM - 2024-05-17 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
10:38 AM - 2024-05-17
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینارە
08:47 AM - 2024-05-17
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
02:16 PM - 2024-05-16
زۆرترین خوێنراو
-
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
باخەکانی خانەقی لەنێوان مێژوو... یادەوەریی دا
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
کوردستان 01:01 PM - 2024-05-17 -
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
عیراق 10:38 AM - 2024-05-17 -
د.ئەرسەلان بایز کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
کوردستان 09:47 AM - 2024-05-17