هەمواری بودجە گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەکات
کوردستان 01:17 PM - 2024-01-07
PUKMEDIA
کێشەی بودجە و موچە لەنێوان هەولێر و بەغدا
بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا
هەمواری یاسای بودجەی عیراق بەتایبەت ئەو ماددانەی کە پەیوەندیان بەهەرێمی
کوردستانەوە هەیە بکرێتەوە، وەزیری دادی حکومەتی عیراقیش دەڵێت: "هەمواری یاسای
بودجە چارەسەری بنەڕەتی بۆ مووچە و بودجەی
هەرێم دەکات".
لەئێستاشدا وەفدێکی حکومەتی
هەرێم بۆ گفتوگۆی چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، کە گرنگترینییان پرسی
مووچە و بودجەی هەرێمە لە بەغدان.
هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە بەردەوامن
خالید شوانی وەزیری دادی
عیراق لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆمار لەلێدوانێکدا رایگەیاند: "چارەسەری
پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پرسێکی
گرنگە و هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیە".
"لەئێستاشدا کە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
بەغدایە، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی هەموارکردنەوەی
یاسای بودجە دەستیپێکردووە و بەوهیوایەین بتوانین چارەسەری بنەڕەتی بۆ بودجە و
مووچەی هەرێم لەناو یاسای بودجەدا بکەین"، خالید شوانی وایوت.
لەماوەیەکی کەمدا یاسای بودجە هەمواردەکرێتەوە
ئەگەر حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق لە رەشنوسی
یاساکە رێکبکەون، پاش پەسندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەمواری یاساکە
دێتە پەرلەمان و لەماوەیەکی کەمدا دەتوانرێت هەمواری یاساکە بکرێتەوە.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "رۆژی ٩-١-٢٠٢٤ پشووی پەرلەمان کۆتایی دێت و
دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە، بەڵام سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجە
پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق لە رەشنوسی یاساکە رێکبکەون و پاش
پەسندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەمواری یاساکە دێتە پەرلەمان".
"ئەو ناکۆکیانەی لەسەر یاسای بودجە هەن بەشێکی زۆری پەیوەندی بەو ماددانەوە هەیە کە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان و ئەگەر
هەردوو حکومەت لەسەر رەشنوسەکە رێکبکەون لەماوەیەکی کەمدا دەتوانرێت هەمواری
یاساکە بکرێتەوە"، کاروان یاروەیس وایوت.
ناردنی قەرز لەلایەن بەغداوە بەردەوام دەبێت
بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا
یاسای بودجە بۆ هەموارکردنەوە بچێتەوە پەرلەمانی عیراق و ئەو ماددانەی پەیوەندی بە
هەرێمی کوردستانەوە هەیە، هەمواربکرێنەوە.
هەر لەوبارەیەوە د. نەرمین مەعروف
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێی سیاسی و
خەرجییەکانی دیکە جیابکرێتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت ئەو ماددەیەی کەپەیوەندی بە مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێمەوە هەیە لەبودجەدا هەمواربکرێتەوە".
"هەتا یاسای بودجە
هەموار نەکرێتەوە، پێدەچێت ناردنی قەرز لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ حکومەتی هەرێم
بەردەوام بێت، کە 700 ملیار دیناری مانگانەیە"،
د.نەرمین مەعروف وایوت.
بەپێی
زانیارییەکانی PUKMEDIA ، وەفدی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای ٩١٣ ملیار دیناری کردووە لە بەغدا، بەڵام پێدەچێت حکومەتی
عیراق وەک مانگەکانی ساڵی رابردوو بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێم بنێرێت،
تا ئەو کاتەی یاسای بودجە هەمواربکرێتەوە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا حکومەتی عیراق بۆ هەر مانگێک بڕی ٧٠٠ ملیار ديناری بەشێوەی قەرز بۆ مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە داوای بەردەوامی و زیادکردنی ئەو
قەرزە لە حکومەتی عیراق دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

