دوو وەزیرەكەی یەكێتی دەستپێشخەری دەستپاكین
کوردستان 04:46 PM - 2024-01-03د.خالید شوانی وەزیری داد و نزار ئامێدی وەزیری ژینگە
دوو وەزیرەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە حكومەتەكەی سودانی ئەستۆپاكی دارایی خۆیان پێشكەش بە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی كرد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "پێویستە لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان و دادوەران ئەستۆپاكی خۆیان رابگەیەنن".
ئەستۆپاكی گەندەڵی بنبڕ دەكات
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ساڵانە لە عیراق دەسەڵاتی جێبەجێكردن و پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان و دادوەران ئەستۆپاكی خۆیان ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی دەكەن، ئەمەش لە پێناو دیاریكردنی سامانەكانیان و بنبڕكردنی گەندەڵی و بەكارنەهێنانی پلەوپۆستی حكومی بۆ مەرامی تایبەتی".
"گرنگە لە هەرێمی كوردستانیش دەسەڵاتی جێبەجێكردن، كە خۆی لە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا دەبینێتەوە، لەگەڵ پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان و دادوەران ئەستۆپاكی خۆیان رابگەیەنن، بەمەش شەفافییەتی دارایی دێتە كایەوەو رێگری لە بەهەدەردانی دارایی دەكرێت" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
دوو وەزیرەكەی یەكێتی ئەستۆپاكی خۆیان راگەیاند
ئەمەش لە كاتێكدایە د.خالید شوانی وەزیری داد و نزار ئامێدی وەزیری ژینگە لە حكومەتی عیراق كە لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن، وەك دەستپێشخەرییەك لە ئەنجومەنی وەزیران ئەستۆپاكی دارایی خۆیان پێشكەش بە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی كرد.
دەستووری عیراق لەگەڵ شەفافییەتی داراییدایە
هەر لەوبارەیەوە پسپۆڕێكی یاسایی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەگوێرەی رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2017ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە پاڵپشتە بە ماددەی 80/3 لە دەستووری عیراقی، پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دەسەڵاتی دادوەریی و پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان و دادوەران ساڵانە ئەستۆپاكی خۆیان ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی بكەن".
كێن ئەوانەی دەبێت فۆڕمی ئەستۆپاكی پڕبكەنەوە؟
هەروەها لە ماددەی 17ی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی ساڵی 2011 دا ئاماژە بەوەدراوە، هەر كەسێك لە پۆستەكانی سەرۆككۆمار و جێگرەكانی، ئەندامانی دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمانتاران)، سەرۆكوەزیران و جێگرەكانی و وەزیرەكان و ئەو كەسانەی پلەی وەزیریان هەیە، لەگەڵ بریكاری وەزیرەكان و فەرمانبەرانی پلە تایبەت و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادوەران، هەروەها سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی هەرێم و پەرلەمانتاران و دادوەران و وەزیرەكان و بریكارانی وەزیر و پارێزگارەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و سەرۆكی دەستە سەربەخۆكان و بریكار و ئەندامەكانی، لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و پاشكۆكانیان، فەرماندەی فەیلەق و فیرقە سەربازییەكان و سەرۆكی دەزگا ئەمنییەكان، بەڕێوەبەرە گشتییەكان و ئەوانەی لە پلەی بەڕێوەبەری گشتیدان، هەروەها ئەفسەرانی هێزە سەربازییەكان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە پلەی موقەدەم زیاتر، لەگەڵ هەر كەسێك كە دەستەی دەستپاكی بە پێویستی بزانێت داهات و سەرمایەكەی ئاشكرا بكات، پێویستە فۆڕمی دەستەی دەستپاكی پڕبكەنەوە.
لە هەرێم دەستەكە هەیەو لاوازە
لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی دەستەی دەستپاكی (نەزاهە) بوونی هەیە، بەڵام هیچ كام لەو پلەو پۆستانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێدراوە، فۆڕمی ئەستۆپاكی دارایی پڕناكەنەوە و دەستەكە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا لاوازە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار باڵیۆزی نوێ لهعیراق دهستبهكار دهبن
04:48 PM - 2024-04-30 -
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
12:24 PM - 2024-04-30 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29
ئەمانەش ببینە
مهكتهبی سیاسی كۆدهبێتهوه
03:50 PM - 2024-04-30
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
02:57 PM - 2024-04-30
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
11:01 AM - 2024-04-30
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
06:27 PM - 2024-04-29
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی کامیل ژیر
پرسەنامە 12:05 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی حاجی حامید
پرسەنامە 12:01 PM - 2024-04-30 -
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2024-04-30 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی رابەری بزوتنەوەی حەقە دەکات
ی ن ک 11:19 PM - 2024-04-29 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ خانەوادەی کوێخا سمایلی تەلان
پرسەنامە 07:19 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29