سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی چەسپاندنی سەقامگیری دەکات
عیراق 01:02 PM - 2023-12-15
تایبەت
سەرۆکایەتی کۆمار
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە روونکردنەوەیەکدا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو ڕێوشوێنانە ڕادەگەیەنێت کە حکومەت گرتوویەتەبەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
دەقی روونکردنەوەکە:
سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو ڕێوشوێنانە ڕادەگەیەنێت کە حکومەت گرتوویەتەبەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێگریکردن لەو کارە نایاساییانەی نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوە حکومییەکان و سەقامگیری وڵات دەکەنە ئامانج و سەروەری عێراق پێشێل دەکەن و وێنەی لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەشێوێنن.
سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ڕێوشوێن و پلانە ئەمنییانەی ئەمدواییەی حکومەت ڕادەگەیەنێت لە نێوانیشیاندا سزادانی ئەو هێزە ئەمنییانەی بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایش لەو ناوچەیەی کە دەستدرێژییەکەی تێدا ئەنجامدراوە.
شایانی باسە ئەو فەوجەی سەرۆکایەتی کە ناوی هاتوە، هەر لە ساڵی 2015-ەوە لەژێر فەرمانەکانی لیوای ٣ ی پۆلیسی فیدراڵدایە .
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

