نوێترین راپرسی: هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە هەڵبژاردن دەباتەوە
کوردستان 09:50 AM - 2023-12-14لۆگۆی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە
بەپێی نوێترین راپرسی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢، لە پلەی یەكەمدایە و زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەكەی رۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣، مسۆگەر دەكات.
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە یەكەمە
راپرسییەكە رێكخراوی شەبەنگ بۆ دیموكراسی و هەڵبژاردن ئەنجامیداوە و بەپێی ئەو زانیاریانەی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA لە رێكخراوەكەوە دەستیكەوتووە، لەنێو ٩ لیست و قەوارەی بەشداربووی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ لە پلەی یەكەمدایە و بەپێی راپرسییەكە ٪٣٧ ی دەنگەكان مسۆگەر دەكات و دوای ئەویش هاوپەیمانی عەرەبی كەركوك لە پلەی دووەمدایە و ٪١٢ ی دەنگەكان دەبات.
هەربەپێی راپرسییەكە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ زۆرترین دەنگی نێو لیست و قەوارە كوردی و عەرەبییەكان و ئەوانیتر دەبات و لە پلەی یەكەمدایە، پارتی دیموكراتی كوردستان ٪٨ ی دەنگەكان و نەوەی نوێ ٪٥ ی دەنگەكان دەبات و كەمترین رێژەی دەنگی راپرسییەكە ٪٢ كە هاوپەیمانی مەشخەڵی كەركوكە.
بەپێی راپرسییەكە رێژەی بەشداربووان لەم هەڵبژاردنەدا دەگاتە ٪٧٥.٥ ی دەنگدەران و ئەوانەی بەشداری ناكەن رێژەكەی ٪١٦.٢ و ئەوانەی بڕیاریان نەداوە رێژەكەی ٪٨.٣ .
هەروەها ٪٦١ ی دەنگدەرانی بەشداربووی ئەم هەڵبژاردنە لە رەگەزی نێرە و ٪٣٩ ی رەگەزی مێیە و بەپێی تەمەنیش ٣٥-٤٥ ساڵی بەرزترینی رێژەكەیە.
كەركوك ٨٠٠ هەزار دەنگدەر ی هەیە
پێشتریش رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بەپێی تۆماری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عیراق، كە تۆمارێكی بێگەردە، لەئێستادا لە كەركوك ٨٠٠ هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە كەركوك، هاوپەیمانی لەگەڵ حزبی شیوعی كوردستان بەناوی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ هەیە و بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكات.
ژمارەی كورسییەكانی پارێزگای كەركوك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ١٥ كورسییە و لەو ژمارەیەش ٤ كورسیان بۆ ژنانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
04:16 PM - 2024-05-17 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
10:38 AM - 2024-05-17
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینارە
08:47 AM - 2024-05-17
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
02:16 PM - 2024-05-16
زۆرترین خوێنراو
-
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
باخەکانی خانەقی لەنێوان مێژوو... یادەوەریی دا
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
کوردستان 01:01 PM - 2024-05-17 -
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
عیراق 10:38 AM - 2024-05-17 -
د.ئەرسەلان بایز کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
کوردستان 09:47 AM - 2024-05-17