یەكێتی قارەمانی تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعشە
کوردستان 01:56 PM - 2023-12-10یەكێتی قارەمانی تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعشە
شەش ساڵ بەسەر رۆژی ئازادكردنی عیراق لەدەست تیرۆرستانی داعش تێدەپەڕێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەوەی قوربانی زۆری دا، بەڵام قارەمانی تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعش-یش بوو، لەم یادەشدا بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر CTG، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات: "سەركەوتنمان بەسەر تیرۆرستاندا ئەنجامی یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستی بوو، هەروەها سەلمێندرا كاتێك دەستمان لەناو دەستی یەكە هیچ دوژمنێك توانای ئەوەی نییە بەرامبەرمان بوەستێت".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە جەنگی روبەڕوبوونەوەی تیرۆردا پێشەنگی قوربانیدان و سەركەوتنەكان بووە، لەو چوارچێوەیەشدا بەپێی ئامارەكانی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران، لەو شەڕە سەپێندراوەدا یەكێتی زیاتر لە هەزار شەهیدی بۆ پاراستنی كوردستان بەخاك بەخشیوە.
دژەتیرۆر: بە یەكگرتوویی و یەك هەڵوێستی سەركەوتین
بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە یادی ئازادكردنی دوایین ناوچەی داگیركراو لەدەست تیرۆرستانی داعش راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "لەپێناو ئەم سەركەوتنە مێژووییەدا گەلی كوردستان و عیراق قوربانییەكی زۆریان بەخشی و ئەنجامی ساڵانێكی زۆر جەنگ، دەیان هەزار شەهید و برینداری لێكەوتەوە، بێگومان هاوپەیمانان پشت و پەنایەكی بەهێز بوون، بەڵام راستی ئەوەیە كە سەركەوتن لەو جەنگە سەپێنراوەدا، ئەنجامی یەكگرتوویی و یەك هەڵوێستی بوو، ئەوەشی بۆ سەلماندین كاتێك دەستمان لەناو دەستی یەكە، هیچ دوژمنێك توانای ئەوەی نییە بەرامبەرمان بوەستێت".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: "هێزی دژەتیرۆر – CTG قارەمانانە توانی لەو جەنگەدا خۆی بسەلمێنێت و ببێتە سەرە رمی هێرشەكان و قەڵغانی پاراستنی كوردستان، رۆژێك لە هەولێر و رۆژێك لە كەركوك، تا دەگاتە مەخمور و جەلەولا و خانەقین و دەیان ناوچەی دیكە، دژەتیرۆر هەردەم لە ئامادەباشیدابووە بۆ قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاكەكەمان لە دەستی نەیارانی ژیان و ئاشتی".
بەرگری یەكێتی لە شەنگال زیانەكانی كەمكردەوە
كوردانی ئێزدی بەهۆی هاتنی تیرۆرستانی داعش و داگیركردنی قەزای شەنگال گەورەترین زیانی مرۆییان بەركەوتووە، كە بە نزیكەی ٢٠ هەزار شەهیدو بێسەروشوێن مەزەندە دەكرێت، كاندیدێكی یەكێتی لە هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەواش رایدەگەیەنێت: "ئەگەر بەرگری هێزەكەی یەكێتی لە شەنگال نەبوایە زەرەر و زیانەكان زۆر زیاتر دەبوون".
دەروێش بیسۆ عەلی كاندیدی ژمارە ٥ ی یەكێتی لە هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا بە ژمارە ١٣٤ لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "كوردی ئێزدی وەك پێكهاتەیەكی رەسەنی عیراق بەهۆی هاتنی تیرۆرستانی داعشەوە گەورەترین زیانی مرۆیی و ماددیان بەركەوت و تا ئێستاش كاریگەری كارە تیرۆرستییەكان لەسەر شەنگالییەكان ماوە".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی كاریگەر لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان رۆڵی بەرچاویان بەتایبەت لە شەنگال بینیوەو ئەگەر هێزی یەكێتی لە چیای شەنگال پارێزگاری لە ئێزدییەكان نەكردایە كارەساتەكە زۆر گەورەتر دەبوو، لەم روانگەیەشەوە یەكێتی هەوڵدەدات ئێزدییەكان ئەندامیان لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەبێت و ببنە داكۆكیكاری مافی ئێزدییەكان" دەروێش بیسۆ عەلی وادەڵێت.
رۆژی شكاندنی داعش
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە وتارێكیدا كە لە بەشی بیروڕای سایتی PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە لەبارەی ساڵیادی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، رایگەیاندووە: "كورد یەكەم هێز روبەڕوی داعش بوویەوە و سەلماندییەوە كە هێزێكی كارای بەرەی دژەتیرۆرە، لەهەمان كاتدا بەرگری و قوربانییەكان بۆ پاراستنی كەركوك و خانەقین و خورماتوو و جەلەولا و دەشتی نەینەواو شەنگال دەلالەتی ئەوەبوون ئەم ناوچانە چەند چارەنوسسازن".
راشیدەگەیەنێت: "لەم رۆژەدا سڵاو بۆ رۆحی پاكی شەهیدەكانمان و كەركوك و خانەقین و هەموو ناوچە كوردستانییە بەناهەق دابڕێندراوەكان دەنێرین و پێیان دەڵێن رۆژی ١٨ ی ئەم مانگە بڕۆنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و ئەم خەباتەش تەواوكەری خەباتەكانی ترە و بۆ پاراستنی كوردستانییەتی ئەو ناوچانەیە".
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر ئازادكردنی دوایین ناوچەی داگیركراوی عیراق لەدەست تیرۆرستانی داعش تێدەپەڕێت، لەئەنجامی چەند ساڵەی جەنگی تیرۆرستانیش خەڵك و حزب و لایەنەكان قوربانی زۆریان دا، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەو قوربانیدانەدا پشكی شێری بەركەوتووە.
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەكو ئەمڕۆ دەیان هەزار شەهیدی بۆ ئازادی كوردستان بەخشیوە كە زۆرینەی شەهیدەكانیشی فەرماندە و سەركردەكانییەتی، ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە، كە یەكێتی بۆ خوێن بەخشین لەپێناو خاكی كوردستان دروستبووە.
هیچ رۆژێك لە مێژووی یەكێتی تێپەڕ نابێت، كە هەڤاڵێك یان چەندین هەڤاڵ، هەندێك رۆژیش دەیان هەڤاڵی نەمر، بە گیانی خۆیان شاباشی رزگاری یان نەدابێت، هیچ گوندێك، شاخێك، لوتكەیەك، ئەشكەوتێك، پێدەشتی گەرمیان و كوێستانێكی ئەم وڵاتە نییە قارەمانە نەمرەكانی یەكێتی پەیامی شەهیدستانیان پێنەگەیاندبێت، هیچ گەڕەك و شەقام و كۆڵانێكی شارەكانی ئەم وڵاتە نەماوە قارەمانەكانی یەكێتی دەیانجار بە خوێنی خۆیان ئاویان نەدابێت، هیچ زیندانێكی سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو نەمابوو نیشتمانپەروەرەكانی یەكێتی لەبەردەم پەتی سێدارە پەیامی (كەم ژیان و كەڵ ژیان) یان بە گوێچكەی جەلادەكانی ئەو سەردەمە نەگەیاندبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
04:20 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
10:51 AM - 2024-05-21 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
02:09 PM - 2024-05-21
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
12:34 PM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
06:08 PM - 2024-05-20
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
کوردستان 05:18 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-21 -
کاروان ئەنوەر: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردنی شاکار ستار
کوردستان 03:28 PM - 2024-05-21 -
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
کوردستان 02:09 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت پرسەنامەیەک ئاراستەی ئازاد سماقولی دەکات
پرسەنامە 01:39 PM - 2024-05-21 -
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
کوردستان 12:34 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
کوردستان 10:51 AM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
کوردستان 10:30 AM - 2024-05-21