ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: هەڵبژاردن لەکەرکوک پرسێکی نیشتمانی و دیموکراسییە
کوردستان 02:54 PM - 2023-12-04ستران عەبدوڵڵا
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت: "بۆداهاتووی کەرکوک و پرسی هەڵبژاردن لەم شارە خۆمان سەرقاڵی چەلەحانێی حزبی ناکەین و هەڵبژاردنی کەرکوک وەک پرسێکی نیشتمانی و دیموکراسی لێی دەڕوانین، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسانە لایەنانە دەکەین، کەدێنە ناو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانێتییەکەمان، ئەمەش لە چوارچێوەی هەستکردنیانە بە بەرپرسیارێتی".
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کەدێنە ناو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانێتی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بۆ ئەم پرسە نەتەوەییە خۆمان سەرقاڵی چەلەحانێی حزبی ناکەین و پێمان وایە سەنگەری کوردایەتی و هاوپەیمانی لە کەرکوک سەنگەرێکی پتەوەو، ئێمەی کەرکوکی وەک ململانێیەکی حزبی لە هەڵبژاردنی داهاتووی کەرکوک ناڕوانین بەڵکوو بە پێچەوانەوە وەک ململانێیەکی دیموکراسی و نیشتمانی سەیری دەکەین".
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت بۆ داهاتووی کەرکوک پارێزگارێکی کورد شارەکە بەڕێوەبەرێت و بەیەک چاو سەیری سەرجەم پێکهاتەکان بکات، هەروەها خزمەتگوزاری بێجیاوازی بگەیەنێتە هەموو کوچەو کۆڵان و گوند و قەزا و ناحیەی شارەکە"، ستران عەبدوڵڵا وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18