سەرۆککۆمار چەن دیدارێک ئەنجام دەدات
عیراق 04:33 PM - 2023-12-02
PUKMEDIA
سەرۆککۆمار و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتوەکان
لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP28)، د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق چاوی بە سیندی هێنسلی مەککەین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتوەکان کەوت.
لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ شەممە 2-12-2023 بەئامادەبوونی د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، تەیف سامی وەزیری دارایی و عەلی قوڕەیشی بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە عیراق بەڕێوەچوو، بابەتەکانی پەیوەست بە یارمەتییە مرۆییەکان و ئاسایشی خۆراک تاووتوێکران.
سەرۆککۆماری عیراق ئاماژەی بە شەڕ و گەمارۆ و پەتای تیرۆر کرد، کە عیراق رووبەڕووی بووەوە و بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بوون، لە ئەنجامیشدا بووە هۆی کەمبوونەوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە زۆرێک لە کەرتەکاندا، سەرەڕای کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا و لێکەوتەکانی لەسەر کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژیان بەشێوەیەکی گشتی.
سەرۆککۆمار بایەخی کارکردنی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکانی نێوان عیراق و بەرنامەی خۆراکی جیهانی و گرتنەبەری پلانی پێشوەختەی بۆ رووبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دوپاتکردەوە، جگە لە چالاککردنەوەی رۆڵی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لە دۆسییەی مرۆیی ئاوارەکان و کۆتاییهێنان بەو دۆخە ناهەموارەی تیایدا دەژین بە تایبەت دوای نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان بگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیی هاریکاری نایاب و بەردەوامی نێوان عیراق و بەرنامەی خۆراکی جیهانی و پەرۆشی هەردوولا بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیانە کرا، سەرەڕای تاووتوێکردنی دۆسییە ئیقلیمییەکان، کە دیارترینیان پێشهاتەکانی رەوشی کەرتی غەززەیە، لەوبارەیەوە سەرۆککۆمار ئاماژەیکرد بە بەردەوامی خراپتربونی بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەزە لە ئەنجامی دەستدرێژییە بەردەوامەکان.
جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی دڵنیابون لە گەیاندنی زۆرترین بڕی هاوکاری بۆ هاووڵاتییان، هەروەک درێژەدان بە هەوڵەکانی عیراقی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە راگرتنی دەستدرێژی بۆسەر کەرتی غەززە و پێشکەشکردنی هاریکاری بۆ گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، دوپاتکردەوە.
سەرۆککۆمار: پێویستە دەرئەنجامی لوتکەکانی پێشوی کەشوهەوا جێبەجێبکرێن
لە دیدارێکی تردا د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە شاری ئێکسپۆی دوبەی، چاوی بە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوت.
لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ شەممە 2-12-2023 لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو بەڕێوەچوو، هەریەک لە د. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، تەیف سامی وەزیری دارایی، نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، موزەفەر جبوری باڵیۆزی عیراق لە ئیمارات و ژمارەیەک لە راوێژکاران ئامادەیبون و دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ژینگەیییەکان تاووتوێکران، لەوبارەیەوە سەرۆککۆمار ئاماژەی بە پێویستی جێبەجێکردنی دەرئەنجامی لوتکەکانی پێشوی کەشوهەوا و کاراکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆئەوەی ببنە واقیعێکی بەرچاو.
هەروەها سەرۆککۆمار قەیرانی ئاوی لە عیراقدا رونکردەوە، سەرەڕای خستنەڕوی دیاردەی بە بیابانبون و وشکەساڵی و خۆڵبارین، کە رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان دروستکردوە.
هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە پشتیوانیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئاو و چالاککردنی هاریکاری لەبواری ئاوە سنوربڕەکان، کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان وڵاتانی کەناراوەکاندا دابەشبکرێت.
هەر لەمیانەی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار، ئاماژەی بە بارودۆخی کەرتی غەززە و ئاستەنگەکانی بەردەم خەڵکی فەڵەستین کرد لە ئەنجامی ئەو دوژمنکارییە بەردەوامەی روبەڕویان بووەتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا بەپێویستی دەزانێت هەڵوێستێکی توندی نێودەوڵەتی بگیرێتەبەر بۆ راگرتنی ئەو دوژمنکارییە و رێگەدان بە گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ گەلی فەڵەستین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

