نیوملیۆن خوێنەر لەپێشانگای کتێبی سلێمانی بوون
کوردستان 03:59 PM - 2023-12-02
PUKMEDIA
پێشانگای کتێبی سلێمانی
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 500 هەزار سەردانیکار بەسەرکەوتووی کۆتایی هات و دەستەی سەرپەرشتیاری پێشانگاکەش ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرترین رێژەی بەشداریکاران لە سەر ئاستی گەنجان بەتایبەت خوێندکاراندا بووە.
شەوقی عومەر سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی کە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەبەشداری چەندان ناوەندی بڵاوکردنەوەی عەرەبی و بیانی و نیشتیمانی بەردەوامبوو کۆتایی هات، کە تێیدا زیاتر لە 200 بەشداربوو، لە 20 وڵاتی جیاوازەوە نمایشی کتێبیان تێیدا کردووە".
"لەماوەی رۆژانی پێشانگاکەدا زیاتر لە 500 هەزار سەردانیکار هاتونەتە پێشانگا، کە نیوەی لە سلێمانیەوە هاتوون و نیوەکەی تری لە ناوەڕاست و باشووری عیراق و شاروشارۆچکەکانی کوردستانەوە بەشداربوون، کەدەتوانین بڵێین رۆژانە بە دەیان هەزار سەردانیکار روویان لە پێشانگا کردووە"، شەوقی عومەر وای وت.
زۆرترین سەردانیکار گەنج و خوێندکار بوون
وتیشی: "ئەوەی بۆ ئێمە وەک سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگا جێگای دڵخۆشی بوو، زۆرینەی بەشداربوان گەنج بوون، بەتایبەت خوێندکاران، کەلەسەر ئاستی عیراق یەکەم پێشانگا بووە ئەو رێژە بەرچاوەی خوێندکاران تێیدا بەشداری بکەن".
سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی ئەوەش دەڵێت: "ئەو کتێبەکانەی لە پێشانگاکەدا هەبوون بەگشتی هەموو بوارەکانی لەخۆگرتبوو، وەک رۆشنبیری، ئایینی، فەلسەفە، کۆمەڵایەتی، هونەری، زانستی، شیعر، ئەدەب و هونەر، چیرۆک و رۆمان، مێژوو، میوزیک".
رۆژی 23-11-2023 لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە نووسەران و رۆشنبیران، بە دروشمی "کتێب ڕووناکی ژیانە" پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە بەشداریی چەندان ناوەندی بڵاوکردنەوەی عەرەبی و بیانی و نیشتیمانی لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندان بەرنامە و سیمینار و کۆڕی ڕۆشنبیری و چالاکی هونەری کرایەوەو کە کۆمپانیای ئهتڵهس ئهسیڵ بەهاوکاریی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی کردییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

