قوباد تاڵەبانی: دەرفەتی گەورە بۆ وەبەرهێنەران هەیە
کوردستان 02:29 PM - 2023-11-29
نوسینگەی جێگری سەرۆكوەزیران
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و نەسڕوڵڵا ڕەشنودی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی لە نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر كرد و پێكەوە چەند بابەتێكی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرد.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوار شەممە، ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران بە تایبەت لەڕووی بازرگانییەوە كرا، لەو چوارچێوەیەشدا شێوازی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم كاروبارەكانی كۆمپانیا ئێرانییەكان و ئاسانكاریكردن بۆیان تاوتوێ كران.
جێگری سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەدا: "لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی گەورە بۆ وەبەرهێنان لە بواری جیاوازدا هەیە و حكومەتی هەرێمیش كارئاسانی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات". لە بەرامبەریشدا كونسوڵی گشتی ئێرانیش ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ كارئاسانیكردن بۆ بازرگانانی هەرێم و بەهێزتركردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد: "هەوڵی جددی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە و بودجەی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكان لەوبارەیەوە بەردەوامن". وتیشی: "بە لایەنی كەمەوە دەبێت بە خێرایی لەسەر چارەسەركردنی كێشەی موچە رێكبكەوین و پێویستە ئەو تێگەیشتنە لە بەغدا دروست ببێت كە نابێت پرسی موچە تێكەڵ بە كێشەكانی دیكەی نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت".
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و بە تایبەتیش لە كەركوك كرا. هەردوولا هیوایان خواست پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان لە كەشێكی ئارامدا بەڕێوەبچێت و ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییانی عیراقدا تەواوببێت.
سەبارەت بە دۆخی كەركووكیش جێگری سەرۆكوەزیران رایگەیاند: "ئێستا لە كەركوك جیاوازی دەكرێت لەنێوان پێكهاتەكانی ئەو شارەدا و دەبێت لە دوای هەڵبژاردنەكان دۆخێك بێتە ئاراوە كە هەموو پێكهاتەكان هەست بە دڵنیایی بكەن لەوەی چیتر پەڕاوێز ناخرێن و بەبێ هیچ جیاوازییەك خزمەت بكرێن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

