قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە، ٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و مەولود یاکوت کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم و دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون، باسی دۆخی عیراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەتی کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێی گفتوگۆوە و رایگەیاند: "یەکگرتوویی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و بە تایبەتیش هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک کرا. هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئارام و بێ کێشەدا بەڕێوەبچێت و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراقدا تەواو ببێت.
سەبارەت بە دۆخی کەرکوکیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "لەم ساڵانەی دواییدا جیاوازی زۆر دەکرێت لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو شارەدا و چارەسەر ئەوەیە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە شێوازی بەڕێوەبردنی شارەکە بگەڕێینەوە بۆ پرەنسیپەکانی سەرۆک مام جەلال، بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە شارێکی نمونەیی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکاندا و هیچ لایەنێک هەست بە ستەم و نادادپەروەری و پەراوێزخراوی نەکات".
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و کێشەی بەشە بودجەی هەرێم کرا، لەمبارەیەشەوە، جێگری سەرۆک وەزیران هیوای خواست بە زوویی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە. راشیگەیاند: "پێویستە لەنێوان هەرێم و بەغدا رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن بکرێت کە تیایدا بەشی زۆری کێشەکانی نێوان هەردوولا چارەسەر بکرێت و کێشەی بودجەی هەرێم بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

