تەرمی پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەند تاهیری خەلیلی بەخاکسپێردرا
کوردستان 12:32 PM - 2023-11-28
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بەخاکسپاردنی هونەرمەند تاهیر خەلیلی
ئەمڕۆ٢٨-١١-٢٠٢٣ لە مەراسیمێکی
شایستەدا تەرمی شۆڕشگێڕ و پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەند تاهیری خەلیلی بە
ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان و لقی سلێمانی
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هاوڕێ و
هاوسەنگەرانی لە گۆڕستانی بەکرەجۆ لەسلێمانی بەخاک سپێردرا.
عوسمان سێدەری ئەندامی
ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە سایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"کۆچی
دوایی پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەند تاهیری خەلیلی کەلێنێکی گەورەی لە ناوماندا
دروستکرد و هونەرمەندی کۆچکردوو بە سروودە نیشتمانییەکانی گڕوتینێکی گەورەی بە
شۆڕشەکانی کوردستان دابوو".
وتیشی:"کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان ئەرکی مەراسیمی باخاکسپاردن
و پرسە دانانی هونەرمەندی کۆچکردوو تاهیری خەلیلی گرتووەتە ئەستۆ و لەلایەن یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستانیش ئەرکی دارایی بەخاکسپاردن و پرسەکەی گرتووەتە ئەستۆ، ئەمە
جگە لەوەی لەڕابردووشدا وەک مافێکی هونەرمەند تاهیری خەلیلی لەلایەن
کۆمەڵەکەمانەوە خانەنشینکراوە".
"داواکارین حکومەت و تەنانەت حزبەکانیش ئاوڕی جدیی لە هونەرمەندان
بدەنەوە و تا لەژیاندا ماون خزمەتیان بکەن، کە بەداخەوە هونەرمەندی کۆچکردوو
تاهیری خەلیلی بەراورد بەو خزمەتە گەورەیەی کردوویەتی وەک پێویست نەتوانرا
خزمەتبکرێت"، عوسمان سێدەری وایوت.
رۆژی ٢٦-١١-٢٠٢٣ هونەرمەند
تاهیری خەلیلی لە ماڵەکەی خۆیدا لەشاری سلێمانی، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی
کرد، ئەمڕۆش٢٨-١١-٢٠٢٣
لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی پیرۆزی لە گۆڕستانی بەکرەجۆ لەسلێمانی بەخاک سپێردرا.
دایارترین ئەو هۆنراوەیەی
هونەرمەند تاهیری خەلیلی کردوویەتی بە گۆرانی و پێی ناسراوە:
له قه‌ندیلـی سه‌ربه‌رزه‌وه
وه‌ڵامی بۆ ده‌نێرمه‌وه
شه‌هید بوونمان شانازییه
هاوڕێ ڕه‌نگه نه‌ت بینمه‌وه
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
زۆر له مێژه ژانی گه‌لم
ده‌سووتێنێ جه‌رگ و دڵم
ژان ده‌چێژم ده‌ی پارێزم
ئاو و خاك و مه‌ته‌رێزم
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
هاوڕێی شه‌هید له بیر مه‌كه‌ن
ڕێگای قازی قه‌ت ون مه‌كه‌ن
هاوڕێیان ڕۆژی هیممه‌ته
سه‌فی دوژمن گشت له‌ت‌له‌ته
ڕۆژی تۆڵه هه‌ستاندنه
به‌یداخی سوور هه‌ڵگرتنه
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

