قوباد تاڵەبانی: رووبەڕووی تاوانبارانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دەبینەوە
کوردستان 05:26 PM - 2023-11-26
ئەژی عومەر
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان،
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی لە ئاسایشی سلێمانی
و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی
توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - سلێمانی بەسەر کردەوە.
جێگری سەرۆک وەزیران لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی
ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ هەر یەکە لە هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی
کوردستان، عمید خالید محەمەد قادر بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و عەقید ئەڵوەن
محەمەد ساڵح لێپرسراوی بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
کرد و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانبارانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
و دەستگیرکردنی تاوانباران دەربڕی.
بەڕێوەبەرانی ئاسایشیش باسیان لە گیرگرفت و کەموکوڕییەکان کرد و پلانی
خۆشیان بۆ چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی تاوانباران بۆ جێگری سەرۆک وەزیران روون کردەوە.
دواتر قوباد تاڵەبانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی
توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - سلێمانی کرد و بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی
بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لە کێشە و کەموکوڕییەکانی کۆڵییەوە.
جێگری سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە هەوڵەکانی بەڕێوەبەر و ئەفسەران و فەرمانبەرانی
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کرد لە یارمەتیدانی ئەو ژنانەی توندوتیژییان بەرامبەر کراوە
و توانیویانە ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی هەڕەشەلێکراو لە مەترسی رزگار بکەن.
داواشیکرد هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهێزتر
بکەن و پشتگیری تەواوی خۆشی بۆ دووپات کردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

