قوباد تاڵەبانی: پشتیوانی مامۆستایانین
کوردستان 03:02 PM - 2023-11-23قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "مامۆستایان مافی خۆیانە مووچە لەكاتی خۆیدا وەربگرن ئێمەش پشتیوانیانین، بۆ مووچەی فەرمانبەرانیش فشارمان لە حكومەتی فیدراڵ كردووە، بۆیە هیوادارین دەرگای خوێندنگەكان بكرێنەوە و خوێندكاران لە خوێندن بێبەش نەبن".
لە مەڕاسیمی كردنەوەی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا رایگەیاند: "لە كێشە و ناڕەزاییەكانی مامۆستایان و مووچەخۆران تێدەگەین مافی خۆیانە لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن ئێمەش پشتیوانیان دەبین، هیوادارین مامۆستایان بە جۆر و شێوەی تر ناڕەزاییەتییەكانیان دەرببڕن بۆ ئەوەی دەرگای خوێندنگەكان بكرێنەوە و خوێندكاران لە خوێندن بێبەش نەبن، هاوكات دەشبێت بەغدا پابەندی یاسای بوودجە بێت و لە كاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران بنێرێت، چونكە هەرێم پابەندە".
وتیشی: "بۆ مووچەی فەرمانبەران فشارمان لە حكومەتی فیدراڵ كردووە پارەی سێ مانگەكەی دیكەش بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە گفتوگۆداین، چونكە ئاشكرایە لە بابەتی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمدا عیراق
غەدر لە هەرێم دەكات".
قوباد تاڵەبانی لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ حزب و لایەنەكانی دیكەی هەرێم رایگەیاند: "لەدوای پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە و یەكێتی بڕیاری دەستپێشخەری بۆ یەكڕیزی لەگەڵ لایەنەكان داوە و بۆ ئەو مەبەستەش كۆبوونەوەكان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكردووە، لە داهاتووشدا بۆ هەمان مەبەست سەردانی حزبەكانی دیكە دەكات".
ئەمڕۆ پێنج شەممە 23-11-2023، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كرایەوە و دە رۆژ بەردەوام دەبێت، كە تێیدا زیاتر لە 200 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە و رۆشنبیری لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و جیهان تێیدا بەشدارن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

