ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ وەزیری دارایی: کێشەکانی نەناردنی پشکی هەرێم چارەسەر بکرێن
کوردستان 08:17 PM - 2023-11-22
PUKMEDIA
د. نەرمین مەعروف
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە وەزیری دارایی عیراق دەكات پەلە لە ناردنی هەمواری یاسای بودجە بكرێت تاوەكو كێشەكانی بەردەم خەرجكردنی پشكی هەرێم چارەسەر بكرێن، هاوكات داوای بەدواداچوون بۆ پشكی هەرێم لە بودجەی پتڕۆدۆلار و میكانزمی ئەژماركردنی بەپێی ماددەی 2 لە یاسای بودجە دەكات.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لە بەردەوامی بەدواداچوونەكان بۆ ماف و شایستەی هاووڵاتیان، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق كۆبوومەوە و گفتوگۆمان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و گرنگی پەلەكردنی حكومەتی فیدڕاڵ لە ناردنی هەمواری یاسای بودجە و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لە ساڵی 2015 ەوە بوونەتە بەربەست لەبەردەم خەرجكردنی پشكی هەرێم لە بودجە كرد".
"هەروەها گفتوگۆی گەیاندنی داواكاری پاسەوانانی ئەمنی كۆمپانیای نەوتی باكور بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەڕانەوەیان بۆ سەر كارەكانیان بەپێی ماددەی 66 لە یاسای بودجە و بەدواداچوون بۆ پشكی هەرێم لە بودجەی پتڕۆدۆلار و میكانزمی ئەژماركردنی بەپێیی ماددەی 2 لە یاسای بودجەمان كرد" د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت: "داوام لە وەزیری دارایی كرد بەدواداچوون بۆ مافی چەند كارمەندێكی گرێبەستی كاتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە لەگەڵ وەجبەی پێشوو ناویان پەسند نەكرابوو بەپێی ماددەی 67ی یاسای بودجە بكرێت، هەروەها بەدواداچوونیش بۆ سندوقی داهاتی سەرجەم وەزارەت و دەستە سەربەخۆكان لە حكومەتی فیدڕاڵ بكرێت".
پێشتریش د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەمەبەستی بەدواداچوون لە كێشە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دواكەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، چاوی بە تەیف سامی وەزیری دارایی حكومەتی عیراق كەوت و دۆخی خراپی موچەخۆرانی هەرێمی بۆڕوونكردەوە و باسیان لەهەموو ئەو گرفتانە كرد كە بەهۆی بێ مووچەیەوە دروست بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

