قوباد تاڵهبانی: لهڕێگهی یاسا و دهستوورهوه گرفتهكان چارهسهر بكرێن
کوردستان 03:40 PM - 2023-11-15
نوسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران و ڤۆلكەر پێرسێس سەرۆكی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەركی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ڤۆلكەر پێرسێس سەرۆكی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەركی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق (یونامی) كۆبوویەوە و پێكەوە باسی دواپێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیان كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ چوار شەممە، 15-11-2023، لەهەولێر بەڕێوەچوو و دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوو، تیشكیان خستە سەر رۆڵی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان.
قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی رۆڵی گرنگ و دیاری ئەوانی كرد و لەوبارەیەوە ئاماژەی بە هەوڵ و كارەكانی یونامی كرد لە یارمەتیدانی لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەر كردنی كێشەكان لەڕێی دیالۆگەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، رەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەرباس و جێگری سەرۆك وەزیران، ئاماژەی بەوەدا: "كە گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەكان لەڕێگەی یاسا و دەستورەوە چارەسەر بكرێن".
هەر لە كۆبوونەوەكەدا ڤۆلكەر پێرسێس، پلان و بەرنامەی یونامی بۆ داهاتوو خستەڕوو و ئاماژەی بەوەشدا: "كە ئامادەن بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ عیراقییەكان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

