دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی: سلێمانی؛ مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازانە
کوردستان 06:31 PM - 2023-11-13
PUKMEDIA
سلێمانی
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ ۲۳۹هەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی پەیامێک بڵاودەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: "سلێمانی؛ مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازان، رووناکبیران، هونەرمەندان و داهێنانە، کەلتوورێکی تایبەت بە خۆی هەیە".
دەقی پیرۆزبایی نامەکە....
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ ساڵیادی شاری سلێمانی
لە ٢٣٩ـهەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی خۆشەویستدا، به گهرمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیریی کوردستان دەکەین.
سلێمانی؛ مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازان، رووناکبیران، هونەرمەندان و داهێنانە، کەلتوورێکی تایبەت بە خۆی هەیە، مێژوویەكی پڕشانازی لە خزمەتكردن بە رۆشنبیران و ئەدەب و فەرهەنگ تۆماركردووە و داگیرسێنەری مەشخەڵی بزاوتی رۆشنبیری، مەعریفی و رەسەنایەتییە.
شاری شاران؛ شارێك كە هەرگیز سەپاندنی نادادی، جەور و ستەمی قبووڵ نەكردووە و هەمیشە لە پێشەوەی خەبات بووە، نەوەکانی لە شۆڕش، راپەڕین، بزووتنەوەی كوردایەتیدا و وەستانەوە دژی هەموو بەرهەڵستکارییەک هەمیشە پێشەنگ بووە.
سلێمانی وەک نەریتە هەمیشەییەکەی خۆی بۆ هەموو داهێنانێک پێشەنگ بووە، لەم بەبۆنە پیرۆزەدا هیوای گەشەكردنی بەردەوام، پێشڕەوی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتر بۆ ئەم شارە ئازیزە دەخوازین.
دووبارە یادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە هەموولایەک پیرۆزدەکەین.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

