قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: هاوكارتان دەبین
کوردستان 05:07 PM - 2023-11-13
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و دەیڤد کامیرۆن
دەیڤد كامیرۆن دەبێتە وەزیری
دەرەوەی بەریتانیا و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمیش پیرۆزبایی لێدەكات و
لەپەیامێکدا پێی دەڵێت:" بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە چاوەڕێین جارێكی دیكە هاوكاریتان
بكەین".
قوباد تاڵەبانی لە ئەكاونتی
خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) لە پەیامێكیدا پیرۆزبایی
ئاراستەی دەیڤد كامیرۆن دەكات، كە لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە وەزارییەكانی حكومەتی
بەریتانیا، ناوبراو پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای پێدرا، بۆیە جێگری سەرۆكوەزیرانی
هەرێم دەڵێت:" دەستبەكاربونتان وەك وەزیری دەرەوە كە ئەزموونێكی فراوانتان هەیە،
بەها و گرنگی خۆی هەیە، كە لەم قۆناغە دا
جیهان لە نائارامیدایە".
رۆژی دوو شەممە 13ی11ی2023 ریشی سوناك سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا گۆڕانكاری ژمارەیەك وەزارەتی لە كابینەكەیدا كرد و لەو چوارچێوەیەدا دەیڤد كامیرۆن كرا بەوەزیری دەرەوە.
هەروەها، جەیمس كلێڤەرلی وەزیری دەرەوە كرا بە وەزیری ناوخۆو سوێلا برەیڤەرمانیش لە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ دوورخرایەوە.
دەیڤد كامیرۆن لە 11/5/ 2010 تاوەكو 13ی 7ی 2016 سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بوو .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

