سەرۆک کۆمار: عیراق و سوریا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە
عیراق 01:45 PM - 2023-11-11
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق
سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆک کۆماری عەرەبی سوریا
دکتۆر لەتیف
جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لە پەراوێزی کارەکانی کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی لە شاری ریاز، چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری
عەرەبی سوریا کەوت.
لە میانی دیدارەکەدا،
کە ئەمڕۆ شەممە 11-11-2023 بەڕێوەچو، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتی
پەرەپێدانیان و دوایین پێشهاتەکان لەسەرئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بارودۆخی فەلەستین
و دەرهاویشتەکانی دەستدرێژی بۆ سەر کەرتی غەزە، تاووتوێ کران.
سەرۆک کۆمار
جەختیکردەوە لەسەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عیراق و سوریا و پێویستی پەرەپێدانی
هاریکاری لە هەموو بوارەکاندا بە شێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو
گەلی برا بکات، هەروەها گرنگی بەردەوامبوونی پێکەوە کارکردنی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر
و توندڕەوی، دوپاتکردەوە.
هەر لە دیدارەکەدا
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە بایەخی هەماهەنگی و راوێژ کرد سەبارەت بە پرسەکانی جێی بایەخی
هەردوولا لەپێناو پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و هاوکات هەڵوێستی عیراقی
لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواکانی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی
سەربەخۆی فەلەستین، کە قودسی پیرۆز پایتەختەکەی بێت، دوپاتکردەوە.
هەروەها هەردوو
سەرۆک بە توندی سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانیان کرد بۆسەر غەزە، کە خەڵکی سڤیل و نەخۆشخانەکان
دەکرێنە ئامانج، جەختیشیانکردەوە لە پێویستی دەستبەجێ راگرتنی بۆردومانەکان و
پاراستنی خەڵکی سڤیل و دڵنیابوون لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خێزانە گەمارۆدراوەکان
و دابینکردنی ڕێڕەوی ئارام بۆیان.
هەروەها سەرۆک
کۆماری سوریا هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی عیراق بۆ
پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵاتەکەی دەربڕی و ئاماژەیکرد بە ویستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هاریکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا،
ستایشی هەڵوێستەکانی عیراقیشی کرد بۆ پشتیوانیکردنی لە گەلی سوریا.
لە دیدارەکەدا
فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عیراق و دکتۆر ئەیمەن سوسان بریکاری
وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادەبون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

