سەرۆک کۆمار: هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری بەردەوامبێت
کوردستان 04:30 PM - 2023-10-31
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار لەگەڵ وەفدێکی هەماهەنگکاری پێکهاتە و هێزە نیشتمانییەکانی شەنگال
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک
کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 31 ی تشرینی یەکەمی 2023، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە وەفدێکی هەماهەنگکاری پێکهاتە و هێزە نیشتمانییەکانی شەنگال کرد.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی
دۆسیێی ئاوارەکانی وڵات کرا، کە تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە
بە زووترین کات کۆتایی بەو دۆسێە مرۆییە بهێنرێت بە دڵنیابوون لە گەڕانەوەی هەموو
ئەو ئاوارانەی کە هێشتا لە دۆخێکی سەختدا دەژین لە کەمپەکانی ئاوارەکان.
هەرورها سەرۆک کۆمار جەختی
لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی هەموو هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و
سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و بارودۆخی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان.
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک
کۆماری عیراق، ئاماژەی بە پێویستی بەردەوامبوونی دیالۆگ کرد لە نێوان هەموواندا بۆ
گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی گەڕانەوەی
ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان و جەختی لەوە کردەوە کە سەردانی مەیدانی لەلایەن لیژنەی
سەرۆکایەتی کۆمارەوە بەردەوامە بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی ئاوارەکان و بەشداریکردن
لە چارەسەرکردنی ئەم دۆسیە مرۆییە گرنگەدا.
سەرۆک کۆمار رایگەیاند:
"سەقامگیری ئەمنی گرنگییەکی زۆری هەیە جگە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و
بەردەوامبوون لە پرۆسەی بونیادنانەوە و چاککردنەوەی ژێرخانی ئابوری و دەستپێکردنی
پڕۆژەی خزمەتگوزاری و دروستکردنی خانوبەرەی نیشتەجێبوون بۆ ئاوارەکان پێش ئەوەی
بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، هاوکات ئاماژەشی بەوەدا کە شاری شەنگال دوچاری توندوتیژی و
تیرۆر بووەتەوە کە رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر زۆربەی بوارەکانی ژیانی ئابووری و
خزمەتگوزاری هەبووە".
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی
وەفدەکە پێزانینی خۆیان بۆ گرنگیدانی سەرۆک کۆمار بۆ دۆسێی ئاوارەکان دەربڕی و
شاندەکە روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە مەینەتی و بەربەستەکانی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ
و شارەکانیان لە رووی خزمەتگوزارییەوە و چالاککردنی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال
و خەرجکردنی قەرەبوو بۆ زیانی بەرکەوتووان و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو
بۆ گەڕانەوەیان و چالاککردنی رۆڵی رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بوارەدا
پێشکەش کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

