قوباد تاڵەبانی: بەپێی یاسا ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران بکرێت
کوردستان 02:02 PM - 2023-10-30
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان
کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ژمارە ٢٩، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەنجامدرا و لە کۆبوونەوەکدا بڕیاردرا مۆڵەتی کۆتایی بدرێت بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کردوە، هەروەها بڕیاردرا ئاسانکاری بکرێت لە پرسی کوژانەوە و قەرەبووکردنەوەی زەوی بە مەبەستی بەگەڕخستنەوەی باشتری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکە کە رۆژی٣٠ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣، لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەموو ئەو گرفتانە خرانەڕوو کە بوونەتە هۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی وەبەرهێنان و چۆنییەتی چارەسەر کردنیان پشتبەست بە رێکارە یاساییەکان تاوتوێ کرا. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە هاوکار و هەماهەنگ بن لەنێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەربەستەکانی بەردەم دابینکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پرسی کوژاندنەوەی زەوی و قەرەبووکردنەوەیان تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە بڕیاردرا؛ بەپێی یاسا بەرکارەکان کار بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو زەویانەی کە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان تەرخان دەکرێن پاش کوژاندنەوەیان، بەتایبەتیش ئەولەوییەت بدرێت لە ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێدانی مۆڵەتی کۆتایی بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان درا کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کرابوو. هەروەها قسە لەسەر ئەو پڕۆژانەش کرا کە هاوبەشن لە نێوان کەرتەکانی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزاردا و بڕیاردرا ئاسانکاری پێویستیان بۆ بکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە دەرئەنجامی بڕیاری کۆبوونەوەی ژمارە ٢٩ی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ئەنجامدرا بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٣.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

