قوباد تاڵەبانی: رێگری لە هێرشەکانی سەر هەرێم بکرێت
کوردستان 01:42 PM - 2023-10-29
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و قاسم ئەعرەجی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لە سلێمانی پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چۆنییەتی بەهێزترکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەک شەمە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاساییشی هەرێم ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند؛ لەگەڵ ئەوەی کە پەیوەندییەکی باش هەیە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا، بەڵام بە داخەوە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەردوولا و بە تایبەتیش کێشەی بودجە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت.
راشیگەیاند: بەهۆی بێ بودجەیی و دابەشنەکردنی موچە لە کاتی خۆیدا، ژیان و گوزەرانی موچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە و پێویستە لە بەغدا تێگەیشتنێکی دروست بۆ دۆخی موچەخۆرانی هەرێم هەبێت و موچەی فەرمانبەران جیا بکرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی بەهێزترکردنی هەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و بەغدا کرا بە تایبەتیش لەو ناوچانەی کە هێڵی تەماسن لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکانی دیکە.
قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە کە نەک تەنها پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزە ئەمنییەکاندا هەبێت، بەڵکو دەبێت حکومەتی فیدراڵ بە یەک چاو سەیری هەموو هێزە عیراقییەکاندا بکات و لەناویشیاندا هێزەکانی پێشمەرگە تا هیچ درز و کەلێنێک نەمێنێتەوە بۆ گروپە تیرۆریستییەکان بۆ تێکدانی سەقامگیری، چونکە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق پێکەوە گرێ دراون.
هەر لەم چوارچێوەیەدا باس لە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی سەرەوەری خاکی عیراق و هەرێم لەلایەن وڵاتانی دیکەوە کرا، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد حکومەتی فیدراڵ ئەم بابەتە بە گرنگ وەربگرێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا کاری جدی بکرێت بۆ رێگریکردن لە بەردەوامیی ئەو پێشێلکارییانە کە ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو هاوڵاتی هەرێم دەبنە قوربانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

