بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی زەوی بەسەر زیندانیان و راگیراوانی سیاسیدا دابەشدەكرێت
کوردستان 09:34 AM - 2023-10-26
PUKMEDIA
شارەوانی سلێمانی
بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ 26-10-2023، 416 پارچە زەوی بەسەر زیندانیان و راگیراوانی سیاسیدا دابەشدەكرێت، بەپێی فەرمانەكەش لە داهاتوودا زەوی بۆ ئەوانەش دابیندەكرێت كە تائێستا سوودمەند نەبوون.
ئەحمەدی مام رەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری كەسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی كاروباری شەھیدان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ساڵی 2018، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، بڕیاری دابەشكردنی 11 هەزار و 101 پارچە زەوی بۆ كەسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی ھەرێم دەكرا و ئەمڕۆش تیروپشك بۆ 416 كەس دەكرێت".
"پێویستە ئەو 416 زیندانیكراو و راگیراوە سیاسیانەی ناوەكانیان راگەیەندراوە ئەمڕۆ لەھۆڵی رۆشنبیری لەشاری سلێمانی ئامادەبن بۆكاری تیروپشك و وەرگرتنی زەوییەكانیان، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە" ئەحمەدی مام رەسوڵ وادەڵێت.
راشیگەیاند: "لە بەردەوامبوونی ھەوڵەكان بۆ دابینكردنی زەوی تەرخانكراو بۆ زیندانیانی سیاسی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی زەوی بۆ ھەزار و 100 زیندانی كراوی سیاسی لە سنووری شارەوانی سلێمانی تەرخانكراوە، لەو ژمارەیەش 416 كەسیان وردبینی مامەڵەكانیان تەواوبووە، ئەوانەی ماونەتەوە پێویستە مامەڵەكانیان رەوانەی ھۆبەی زیندانیانی سیاسیی بكەن بۆ ئەوەی دوای تەواوكردنی وردبینی زەوییان بۆ تەرخان بكرێت".
ئەحمەدی مام رەسوڵ ئەوەشی راگەیاند: "لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی فەرمانەكەی قوباد تاڵەبانیشدا لە دوو ساڵی رابردوودا زینداینانی سیاسی و كەسوكاری شەھیدان لە ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان زەویان وەرگرتووە".
PUKMEDIA
ناوی ئەو 416 زیندانیكراو و راگیراوە سیاسیانەی ئەمڕۆ زەویان پێدەدرێت:
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

