بورهان سەعید سۆفی: كەركوك چەقی بەدەستهێنانی مافەكانی كوردە
ی ن ک 06:36 PM - 2023-10-25
PUKMEDIA
بورهان سەعید سۆفی و فریاڵ عەبدوڵڵا
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ بورهان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوەدیموكراتییەكان، بە ئامادەبونی فریاڵ عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە پیشەییەكان، مەڵبەندی 17ی رێكخستنی رۆژئاوای كەركوكی بەسەركردەوە.
لە لایەن هیوا رەش لێپرسراوی مەڵبەندی 17ی رێكخستنی رۆژئاوای كەركوك و دەستەی كارگێڕی و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و كادیرانەوە بە گەرمی پێشوازی لێكرا.
بورهان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، رایگەیاند: "كەركوك بەلای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە چەقی سەركەوتن و بەدەست هێنانی مافەڕەوا و دەستورییەكانی میلەتی كوردە و جوگرافیاو دیمۆگرافیاكەشی یەكێتی لە پێناویدا خەباتی چەندین ساڵەی كردووە، بۆیە لەم وێستگەی خەباتەی ئێستاشدا دەبێت هەموو یەكێتییەكان بەو پەڕی بەرپرسیارێتییەوە لە خزمەتی خەڵك و خاكەكەیدابین و لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقدا كورد و یەكێتی زۆر ترین كەسی بچێتە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و پارێزگاكانی تر، بەوەش دەتوانرێت ماف و سەنگی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكانی دەرەوەی هەرێم بپارێزین".
لە بەرامبەردا، هیوا رەش لێپرسراوی مەڵبەندی ١٧ی رێكخستنی رۆژئاوای كەركوك، بە ناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەڵبەندەوە بە خێرهاتنی هەڤاڵ بورهان سعید سۆفی و هەڤاڵانی یاوەریكرد بۆ ئەو سەردان و بەسەركردنەوەیەیان، راشیانگەیاند: "بەو پەڕی توانایانەوە تێدەكۆشن بۆ خزمەتكردنی خەڵك و خاكی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بە پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

