یەكێتی خزمەت دەكاتە چەقی كاركردن
کوردستان 09:13 AM - 2023-10-19
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی و نەخشەی عیراق و كوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال، جەختی لە یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان لەپێناو خزمەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە، لەدوای پێنجەمین كۆنگرەشەوە بڕیاریداوە بۆ ئەو مەبەستە دەستپێشخەری زياتر بكات و سەردانی لایەنەكان بكات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پانێڵێكی دیداری مێری بەناونیشانی (سیستمی سیاسی و دەوڵەتسازی لە عیراق) رایگەیاند: "ئێمە دەتوانین لە بەغداوە خزمەتی كوردستان بكەین، بەڵام واباشترە سەرجەم حزبە كوردستانییەكان بەیەكەوە بچین بۆ بەغدا و كار بۆ پشتیوانیی حكومەتی هەرێم بكەین، پێموایە ئەگەر حزبەكان یەكڕیز بن، حكومەت بەهێزتر دەبێت، هەروەها دەتوانین دۆخی ژیانی خەڵك باشتر بكەین، لەم روانگەیەشەوە دەتوانین خزمەتی زیاتری خەڵكی خۆمان بكەین".
یەكڕیزی زامنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم دەكات
خزر مستەفا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هەموو كات یەكدەنگی و یەكڕیزی حزبە كوردستانییەكان لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە، ئەگەر لە رابردووشدا ئەو یەكڕیزییە كاڵ بووبێتەوە، ئێستا لە دوای پێنجەمین كۆنگرە یەكێتی هەوڵی كاراكردنەوەی ئەو یەكڕیزییە دەدات".
"بە یەكدەنگی و یەكڕیزی دەتوانین ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە بەغدا جێگیر بكەین، چونكە بینیمان لە ئێستادا كە وەفدی حكومەتی هەرێم پێكهاتووە لە بەشداربووانی حكومەت و سەردانی بەغدا دەكەن، دەستكەوتی زیاتر بەدەستدەهێنن و كێشەكانیش باشتر چارەسەر دەكرێن" خزر مستەفا وادەڵێت.
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: "یەكێتی بۆ ناوخۆی كوردستان و عیراقیش یەكدەنگی و یەكڕیزی دەوێت، لەو چوارچێوەیەشدا لە داهاتوودا لە رێگای وەفدێكی باڵاوە ئەم پەیامەی یەكێتی دەگەیەندرێتە سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان، لەو روانگەیەشەوە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و باشتركردنی ژیانی خەڵك ئاسانتر دەبێت".
كۆدەنگی، كورد لە بەغدا بەهێزتر دەكات
یەكدەنگی و یەكڕیزی حزبە كوردستانییەكان لەبارەی شایستەكانی هەرێم بە پێویست دەزانرێت، چونكە دەبێتە پارێزەری مافەكانی گەلی كورد و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر و بەهێزی پێگەی كورد لەبەغدا.
لەوبارەیەوە هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆبوونەوەی وەفدی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران، كۆدەنگیمان لەسەر جیاكردنەوەی مووچە و بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان، یەكڕیزیمان دەردەخات".
"پێویستە حزبە كوردستانییەكان لەبارەی شایستەكانی هەرێمەوە زیاتر یەكدەنگ و یەكڕیزبن، ئەمەش رەنگدانەوەی لەنێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت و لە پەرلەمان كورد بەهێزتر دەبێت" هەرێم كەمال ئاغا وادەڵێت.
هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق وایكردووە حزب و لایەنەكان چاوەڕوانی زیاتریان لەوبارەیەوە لە یەكێتی هەبێت، هەروەك بۆ سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی زیاتر لە 30 حزب و لایەنی كوردستانی و عیراقی، وێڕای پیرۆزبایی ئاماژەیان بەوە كرد، چاوەڕوانی زیاتریان بۆ خزمەتی خەڵك و چارەسەری كێشەكان لەیەكێتی نوێ هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

