چلەی ماتەمینی شەهیدبوونی چوار گەنجەکەی کەرکوک بەڕێوەدەچێت
کوردستان 04:50 PM - 2023-10-12
ئەرشیف
شاری کەرکوک لەکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکان
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ١٢-١٠-٢٠٢٣ بە
ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و کەسوکار و خزم و
دۆست و هەڤاڵانیان، مەراسیمی چلەی ماتەمینی شەهیدبوونی چوار گەنجەکەی کەرکوک
بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی
شەهیدان و خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و پاشان رەوەند مەلا
مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا
رایگەیاند:"ئەمڕۆ کە چل رۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر شاهیدبوونی چوار گەنجی
خوێنگەرمی شارەکەمان، بە داگیرکەرانی کوردستان دەڵێین بە قڕکردنی رۆڵەکانمان
شارتان بۆ چۆڵناکەین، کەرکوک شارێکی کوردستانییە وەک چۆن سەرۆک مام جەلال فەرمووی (یا
کەرکوک و خانەقین یان تا ماوین دەجەنگین).
"کوردی کەرکوک تەنها تاوانیان
ئەوەیە کە کوردن و لەو شارەن، بەرگری لە کوردستانیبوونی شارەکە دەکەن، بۆیە دەبێت
هەمووان شانازی بەخوێنی ڕۆڵەکانمانەوە بکەین کە لەم شارە شەهیدبوون و بەداگیرکەران
دەڵێین کەرکوک چۆڵناکەین"، رەوەند مەلا مەحمود وایوت.
وتیشی:"ئەوانەی دەیانەوێت کوردقڕان
لە کەرکوک بکەن، خەیاڵیان خاوە و سەریان دای لەتاشە بەردەکانی چیاکانی کوردستان و
بۆ هەمیشە ئەم شارە بە کوردستانیی دەمێنێتەوە و خوێنی شەهیدانی یەکێتیمان
سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە هەرگیز یەکیتی دەست لە کەرکوک هەڵناگرێت".
ئەمڕۆ چل رۆژ بەسەر شەهیدبوونی چوار رۆڵەی
بەئەمەكی شاری كەركوك تێپەڕ دەبێت، كەلەچوارچێوەی خۆپیشاندانێكدا بۆ
رەتكردنەوەی بەردەوامی دۆخی ستەمكاری و بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان گیانیان
بۆ كەركوك بەخت كرد.
بۆ بینینی مەراسیمەکە بە ڤیدیۆ کلیک لەم لینکە بکە....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

