قوباد تاڵەبانی: کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە رێککەوتنێکی درێژخایەن چارەسەردەبێت
کوردستان 08:24 PM - 2023-10-10
PUKMEDIA
جێگری سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی ئیتاڵیا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کۆمەڵێک پرس لەوانە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەرێوەچوو، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا. جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ئەولەوییەتی ئێمە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پێویستە بەپێی دەستور رێککەوتنێکی درێژخایەن و گشتگیر بکرێت و بەجۆرێک کە قابیلی جێبەجێکردن بێت.
سەبارەت بە پرسی نەوتیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لە ئێستادا حکومەتی فیدراڵ بەرپرسە لە فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و حکومەتی هەرێم هیچ بەرپرسیارێتییەکی لەمبارەیەوە نییە. جەختیشی کردەوە؛ بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی نەوت و گاز لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا، پێویستە یاسای نەوت و گاز بەپێی دەستور و بە رێککەوتن پەسند بکرێت و لە دوای پەسندکردنی یاساکەش داهاتی نەوت و گازی هەموو عێراق بە یەکسانی بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراقدا دابەش بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا. لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە گرنگیی بەردەوامبوونی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە، چونکە هەم خواستی خەڵکی کوردستان و هەم هاوپەیمانەکانمانە کە هێزێکی نیشتمانی تۆکمە و راهێنراومان هەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

