قوباد تاڵەبانی: نابێت چیتر هاووڵاتیانی هەرێم لە بێ مووچەیدا بن
کوردستان 03:20 PM - 2023-10-09
PUKMEDIA
جێگری سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا کرد و هیوای خواست لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئەڵمانیا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا و لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە گرفت و بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە و رایگەیاند: لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و نابێت هاوڵاتییانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ موچەییدا بمێنن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش دەستخۆشی کرد لە هاوکارییەکان و هەماهەنگییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئەو پڕۆژانەی لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە ئامادە کراون، لەوانە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پڕۆژەکانی ریفۆرمی ئابوری و پڕۆژەی گەشتوکاڵ، کە لە هەموو ئەو بوارانەدا حکومەتی ئەڵمانیا بە شێوازی جیاواز هاوکاری نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی کردوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا. جێگری سەرۆک وەزیران روونکردنەوەی پێویستی دا لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە و لەمبارەیشەوە سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە لە چەند ساڵی رابردوودا لە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکەدا یارمەتیدەری حکومەتی هەرێم بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

