شەش ساڵ بەسەر هێنانەوەی تەرمی شکۆی نیشتمان بۆ خاکی کوردستان تێدەپەڕێت
کوردستان 09:51 AM - 2023-10-06گەشتنی تەرمی سەرۆک مام جەلال بە فڕۆکەخانە سلێمانی
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر گەڕانەوەی تەرمی سەرۆك
مام جەلال شكۆی نیشتمان بۆ خاکی کوردستان تێدەپەڕێت كە لەكاتی گەڕانەوەیدا لەنێو
ئاپۆڕایەكی بێ وێنەی مێژوویی جەماوەری خەڵكی كوردستاندا لەدەباشان بەخاك سپێردرا.
دوای ئەوەی رۆژی 3ی
10ی 2017 سەرۆك مام جەلال لەنەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد‌و دڵە
گەورەکەی لە لێدان کەوت، بەرەبەیانی 6ی 10ی 2017 تەرمی سەرۆك مام جەلال لەڕێی
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتەوە خاكی نیشتمان و لەمەراسیمێكی كۆماری‌دا
بەئامادەبوونی لێپرسراوانی باڵای عیراق و هەرێم و نوێنەری باڵای وڵاتان پێشوازی لەتەرمەكەی كرا.
6ی 10ی 2017 بەرۆژێکی مێژوویی دادەنرێت،
تەرمی سەرۆك مام جەلال لەفڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بەناو ئاپۆڕای جەماوەری خەڵكی
كوردستاندا بەشاقامی سالمدا بەرەو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێكراو دوای نوێژ
لەسەركردنی بەناو ئاپۆڕای جەماوەردا بەرەو دوا مەنزڵگەی
لە دەباشان بەڕێكراو ئێوارەكەی بەخاكسپێردرا.
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
مام جه‌لال كوڕی شێخ حیسامه‌دین كوڕی شێخ
نوری كوڕی شێخ غه فوور، هاوینی ساڵی 1933 له گوندی (كه‌لكان)ی قه‌تپاڵی
چیای كۆسره‌ت له‌دایكبووه، كه ده‌ڕوانێته ده‌ریاچه‌ی دوكان، چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی
منداڵی له‌و گونده به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكی بووه به‌رێبه‌ری ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی
له كۆیه. له‌وێ چۆته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و به سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ته‌واو
كردووه، خوێندكارێكی زیره‌ك لێهاتوو بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه
نیشانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی به جۆرێ لێده‌ركه‌وتووه كه پێش هاوڕێكانی ده‌كه‌وت
بۆ كۆڕی پرسه‌و ئه‌و بۆنانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێوه ده‌چوون، به‌یانیان له
كاتی ریزبوونی قوتابیاندا، مامۆستاكان پێش هه‌مووان ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژارد بۆ
خوێندنه‌وه‌ی شیعری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌وێوه بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
لای ئه‌و چه‌كه‌ره‌ی كرد تا وای لێهات ورده ورده به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، كه گه‌یشته
پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی یه‌كێكبوو له پێشه‌نگه‌كانی خوێندكاران كه به په‌رۆشه‌وه
به‌شداری له چالاكیه‌كانی قوتابخانه دهكردو به‌شداری له وتار خوێندنه‌وه‌و
شانۆدا ده‌كرد.
ئه‌گه‌رچی جه‌ژنی نه‌ورۆز
له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه یاساخ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا گه‌لی كوردستان له 21/ی ئاداری هه‌موو ساڵێك به ئاهه‌نگ یادیان ده‌كرده‌ووه،
ئه‌ویش به‌هۆی پیرۆزیی ئه‌م جه‌ژنه لای كورد كه به رۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد
داده‌نێن به‌سه‌ر ئه‌و زاڵمانه‌ی ده‌یچه‌وساندنه‌وه.
* ساڵی
1945: ئاهه‌نگێكی میللـی له كۆیه بۆ نه‌ورۆز سازكرا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه له
ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا بوو به‌شداری تێدا كرد‌و وته‌ی حه‌ماس ئامێزی خوێنده‌وه،
بووه مایه‌ی سهرسۆڕمانی مامۆستا‌و به‌شداربووان.
* له ساڵی
1946 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خوێندكار‌و به ئامۆژگاری یه‌كێك له
مامۆستاكانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فێركاری نهێنی دامه‌زراندبه ناوی كۆمه‌ڵه‌ی پێشخستنی
خوێندنه‌وه (k.p.x) و مام جه‌لال به سكرتێری هه‌ڵبژاردرا،
ئامانجێكی كۆمه‌ڵه‌كه هاندانی خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی.
* له‌هه‌مان
ساڵداو دوای دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له 16/ی ئابی 1946 كه‌وته ژێر
كاریگه‌ری به‌رنامه‌ی پارتی و له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌كانیدا كه‌وته چالاكی
خوێندكارانه.
* دوای
چوونه ناو كاری سیاسییه‌وه، رۆژنامه‌ی (رزگاری) كه پارتی دیموكراتی كورد به‌نهێنی
ده‌ریده‌كرد، كورته وتاری له‌ژێر نازناوی (ئاگر)دا بۆ بڵاو ده‌كرده‌وه.
* ساڵی 1947
بوو به ئه‌ندام له پارتی دیموكراتی كورد‌و چالاك و لێهاتوو بوو له‌و ئه‌رك و فه‌رمانه
حزبیانه‌ی پێی ده‌سپێردران.
* ساڵی 1948
خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو كرد‌و له ناوه‌ندی كۆیه بوو به خوێندكار، ئه‌و ساڵه
به ساڵی (وه‌سبه) (راپه‌ڕین) ناسرابوو، كه گه‌لی عیراق توانی په‌یماننامه‌ی
(پۆرتسماوس) هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌و حكومه‌تی ساڵح جه‌بر بڕوخێنێ و حكومه‌تی محه‌مه‌د
سه‌در دابمه‌زرێنێت و له‌و كه‌شوهه‌وا ئازادیه‌دا كه له سایه‌ی ئه‌م (راپه‌ڕینه)
هاته‌كایه‌وه، هه‌ڵبژاردنێكی گشتی خوێندكاران ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ڵبژادنی نوێنه‌رانی
كۆنگره‌ی گشتی.
ئه‌وه بوو سه‌رۆم
مام جه‌لال تاڵه‌بانی به نوێنه‌ری خوێندكارانی كۆیه هه‌ڵبژێردراو به‌شداری له
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خوێندكارانی عیراقدا كرد كه له نیسانی 1948 له گۆڕه‌پانی
(السباع) ی شاری به‌غدا به‌سترا.
* له‌م
كۆنگره‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار گوێی له شاعیری مه‌زن (محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری)
بوو، كه شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی (رۆژی شه‌هید)ی خوێنده‌وه، كه بۆ جه‌ع فه‌ری
برای و بۆ شه‌هیدانی وه‌سبه وتبووی. ئه‌و ساتانه له ژیانی سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا
مێژوویی بوون و وایكرد ببێته یه‌كێك له مریدهكانی شیعری ئه‌و و دواتریش بوو به
ئازیزترین دۆستی و ئه‌و دۆستایه‌تیه تا دواساته‌كانی ژیانی شاعیر به‌رده‌وام بوو.
* ساڵی 1949
و له سایه‌ی حوكمی عور فی و تۆقاندن كه كوردستان و عیراقی گرته‌وه، سه‌رۆك تاڵه‌بانی
له حزبدا سه‌ركه‌وت و بووه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه.
* له
شوباتی 1951 دا و له كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتی كورد، به ئه‌ندامی لیژنه‌ی
ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی ریزه‌كانی پارتی پله‌كه‌ی خۆی به
هه‌ڤاڵێكی خۆی به‌خشی كه دوای ده‌رچوونی له زیندانی به‌شداری له كۆنگره‌دا
كردبوو.
* له ساڵی
1951 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا گیراو بۆ شاری موسڵ دوورخرایه‌وه، له‌وێش له
خه‌باتی سیاسی‌دا به‌رده‌وامبوو و دواتر چووه كه‌ركوك بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و سه‌رله‌نوێ
دامه‌زراندنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی حزب و بووه به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كه‌ركوك. له‌هه‌مان
ساڵیش‌دا ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نهێنی گرته
ئه‌ستۆ تا ئه‌و رۆژه‌ی گیرایه‌وه.
* ساڵی 1952
چووه كۆلیژی ماف (حقوق) له به‌غدا كه ئه‌و ده‌مه رێكخستنه‌كانی پارتی
دیموكراتی كورد په‌رته‌وازه بوو، به‌ڵام مام جه‌لال توانیی رێكخستنه‌كانی حزب
تۆكمه بكاته‌وه.
* له
كانوونی دووه‌می 1953 دا به‌شداریی كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستانی
كرد‌و به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراو له مانگی شوباتدا سه‌رپه‌رشتی
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كرد و له كۆنگره‌یه‌دا به
سكرتێری گشتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراو له‌هه‌مان ساڵیش‌دا یه‌كێكبوو له دامه‌زرێنه‌رانی
(یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان)، هه‌ر له‌و كاتانه‌دا نوێنه‌ری پارتی بوو لای
زۆربه‌ی حزبه نهێنێ و ئاشكراكانی عیراقی.
* ساڵی 1954
به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
* ساڵی 1955
سه فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كرد‌و له فێستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی جیهانی له
وارشۆ به‌شداری كرد‌و له‌وێوه سه‌ردانی یه‌كێتی شووره‌وی ئه‌وساو چینی كرد.
* ساڵی 1956
له‌به‌رچاوان ونبوو، كه‌وته خه‌باتی ژێرزه‌مینی و ناچاربوو له قۆناغی چواره‌می
ماف‌دا خوێندن به‌جێبهێڵێت.
* ساڵی 1957
سه‌فه‌ری سوریا‌و مۆسكۆی كرد‌و له فێستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی مۆسكۆ به‌شداری كرد‌و
هاتنی بۆ سوریا به فرسه‌ت زانی بۆ په‌یوه‌ندی به كورده‌كانی ئه‌وێوه‌و په‌یوه‌ندیه‌كی
سیاسی دروستبوو. له‌هه‌مان ساڵیش‌دا گه‌ڕایه‌وه عیراق و به‌شداری له كاره‌كانی
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی یه‌كگرتوو كرد‌و بوو به به‌رپرسی
رۆژنامه‌ی (خه‌باتی كوردستان) كه له سلێمانی به‌نهێنی ده‌ریان ده‌كرد.
* له یه‌كه‌مین
رۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 14/ی گه‌لاوێژی ساڵی 1958، سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی
خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری سلێمانی كرد‌و به هاوكاری هه‌ڤاڵانی حزب له‌نێو شاردا،
پاشان چووه به‌غداو به‌شداری له كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌ركردنی گۆڤاری
(رزگاری) (التحریر)دا كرد، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئه‌و خه‌باته‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت كه له‌نێو
ریزه‌كانی حزبدا فراوان ده‌بوو، وه‌ك پێویستییه‌كی بوونی حزبێكی پێشڕه‌وی
كوردستانی و رێكخراوه پێشه‌ییه‌كان به‌رهه‌ڵستكاری كردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یانویست
پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌نه پاشكۆی حزبێكی عیراقی.
* ساڵی 1959
جارێكی‌تر به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی
سیاسی هه‌ڵبژێردرا و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌كی كه‌تیبه‌ی چواره‌می تانك
بوو، هه‌روه‌ها به‌شداری له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)دا ده‌كرد كه به زمانی
عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو و به ناوی (پیرۆت)ه‌وه وتاری تێدا بڵاوده‌كرده‌وه.
* ساڵی 1960
به‌رپرسی لقی سلێمانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو كه خولێكی هۆشیاری بۆ
كادێره‌كان كرده‌وه.
* ساڵی 1961
بووه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (كوردستان) و دوای داخستنی رۆژنامه‌ی خه‌بات دووچاری
راونان بوو له به‌غدا، به‌ڵام له شه‌وی نه‌ورۆزی هه‌مان ساڵدا وتارێكی دژی
دیكتاتۆریه‌ت خوێنده‌وه‌و به‌رگری له بارزانی خوالێخۆشبوو كرد كه ئه‌و سه‌رده‌مه
قاسم كۆمه‌ڵێك تاوانی دابۆوه پاڵ له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا فه‌رمانی گرتنی ده‌رچوو و
به‌نهێنی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و خۆی شارده‌وه‌و به‌شداری له رێكخستنی مانگرتنی
گشتیدا كرد كه له شه‌شه‌ی ئه‌یلولدا كرا.
* له ئه‌یلولی
1961 دا كه شۆڕش هه‌ڵگیرسا، به‌رپرسی ناوچه‌ی سلێمانی بوو، یه‌كه‌مین بنكه‌ی شۆڕشی
له چه‌می رێزان كرده‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كرد‌و فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لیوای
سلێمانی كرد تا وای لێهات زۆر فراوان بوو و بووه هێزێكی گه‌وره، ئه‌وه بوو كرا
به لێپرسراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
* له نه‌ورۆزی
1962 دا، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێڕشه به‌رفراوانه‌ی كرد بۆسه‌ر ناوچه‌ی شارباژێڕ‌و
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی بناوه‌سووته‌و
چوارتادا گیراو هێزه‌كانی به‌ره‌و قه‌زای پێنجوێن برد‌و ته‌واو ناوچه‌كه‌یان ئازاد
كرد.
به‌مشێوه‌یه هه‌ردوو
ناوچه‌ی شارباژێڕ‌و پێنجوێن بوونه دوو ناوه‌ندی شۆڕش و سه‌ركردایه‌تی. له 1962
ـ 1963 زۆربه‌ی ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ و قه‌ڵاسێوكه‌و گه‌رمیان و سه‌نگاو
ئازادكران. ئه‌و ده‌مه مام جه‌لال فه‌رمانده‌ی هێزی رزگاری بوو، له‌هه‌مانكاتیشدا
سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كانی به‌مۆ و هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌وێڵه‌و بیاره‌ی ده‌كرد.
* ساڵی 1963
و دوای كوده‌تا ره‌شه‌كه‌ی شوبات، مام جه‌لال به سه‌رۆكی وه فدی كوردی ده‌ستنیشان
كرا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه‌دا كه له سه‌رتادا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر
گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی ره‌وای كورد نیشاندا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی
كۆماری میسری و جه‌زائیری كرد‌و چاوی به عه‌بدولناسرو بن بێلا كه‌وت و له‌هه‌مان
ساڵیش‌دا سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد‌و نوێنه‌رایه‌تی شۆڕشی كوردستانی كرد‌و سه‌ركه‌وتوو
بوو بۆ ناساندنی كێشه‌ی كورد‌و ئاشكراكردنی بارودۆخی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی
و هاوكاری بۆ شۆڕش له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، روسیا، چیكسلۆ فاكیا و نه‌مسا.
* ساڵی 1964
گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ئه‌ركی خۆی له فه‌رمانده‌یی كردنی هێزی رزگاری گرته‌وه
ئه‌ستۆ.
* ساڵی 1967
به‌شداری له كۆڕی (ئیشتراكیه‌كانی عه‌ره‌ب) كرد له جهزائیرو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
زۆر به‌پێزی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد‌و شه‌رعیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی
كورد‌و دۆستایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێشكه‌شكرد.
* ساڵی 1970
رۆڵی كاریگه‌ری خۆی بینی له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی دیموكراتی
كوردستان كه پێشتر ببوونه دوو باڵ و ناكۆكیه‌كی تاڵ و خوێناوی له نێوانیاندا هه‌بوو.
* ساڵی 1972
سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كرد‌و ماوه‌یه‌ك له لوبنان و میسر‌و سوریا مایه‌وه‌و
دوای رووخاندنی شۆڕشی كورد كه له ئه‌نجامی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان سه‌دام و شای
ئێران له ئاداری 1975 له جه‌زائیر ئیمزاكرا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا
مایه‌وه.
* له
1-6-1975 له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانی دامهزراندو نه‌خشه‌ی بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ دانا كه له 01/ی
حوزه‌یرانی 1976 راگه‌یه‌نراو بووه سكرتێری گشتی یه‌كێتی.
* له
ساڵانی دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌سه‌ر چالاكی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزب و شۆڕش
به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی له چیا‌و ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستاندا ده‌ژیا.
* به گه‌واهی
زۆر له چاودێره سیاسیه‌كان یه‌كێك بووه له بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ لێك
نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان له‌نێو ریزی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له كۆنگره‌كانی
نیویۆرك و له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌موو دانیشتنه‌كانی دوای ئه‌وانه‌ش كه په‌یوه‌ندی
به رێكخستن و نزیكبوونه‌وه‌ی ماڵی عیراقییه‌وه هه‌بوو، میوانداری زۆربه‌ی زۆری
هێزه عیراقیه‌كانی كرده‌وه له كوردستان و پشتگیری هه‌مه جۆره‌ی كردوون.
* له‌سه‌ر
گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیش، سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌شداری چه‌ندین كۆنگره‌و كۆبوونه‌وه‌ی
ئیشتراكی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه‌و چاوی به سه‌ركرده سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
زۆر وڵاتانی جیهانی كه‌وتووه.
* جگه‌له‌وه‌ی
كه كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسییه خه‌باتگێرێكی هۆشمهندو نووسه‌رو یاساناسه، وه‌ك
رۆژنامه‌نووسێكیش له رۆژنامه‌ی نهێنی و ئاشكرادا نووسیویه‌تی و له ساڵی 1959 به
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراقی هه‌ڵبژێردرا كه شاعیری مه‌زن
محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری نه‌قیبی بوو.
* سه‌رۆك
تاڵه‌بانی جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێكه له سیاسی و دیپلۆماسی و رۆژنامه‌نووسه‌ره دیاره‌كان،
نووسه‌رێكی ناوداریشه‌و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری له تیشك خسته‌سه‌ر تێكڕای
بزووتنه‌وه‌ی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردی كرده‌وه، له‌م
بواره‌شدا چه‌ندین كتێبی له سه‌رده‌می جیاجیادا نووسیوه كه كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی
و كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كرده‌وه‌و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ لێكۆڵینه‌وه له
بواری مێژووی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی كوردی و عیراقی‌دا.
* دوای
ئازادكردنی عیراق به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی حوكم هه‌ڵبژێردراو له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری
2003 دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كرد‌و له‌م ماوه‌یه‌دا كارامه‌یی خۆی له هه‌ڵسوڕاندنی
كاروباری حوكم نیشاندا.
* له 06/
نیسانی 2005 مام جه‌لال 227 ده‌نگی له كۆی 248 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی
نیشتمانی عیراقی به‌ده‌ستهێناو به هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆ به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی
هه‌ڵبژێراوی عیراق هه‌ڵبژێردرا، به‌مجۆره سه‌رۆك تاڵه‌بانی له فراوانترین ده‌روازه‌كانه‌وه
چووه ناو مێژووی كورد‌و هه‌روه‌ها له جوانترین ده‌روازه‌شه‌وه چووه ناو مێژووی
عیراق و له ناودارترین ده‌روازه‌شه‌وه چووه نێو مێژووی سیاسی و دیموكراسی
جیهانه‌وه.
*له‌ساڵی
2005 تا ساڵی 2014 بۆ دوو خول وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردراوه.
*له
17-12-2012 له به‌غدا توشی جه‌ڵده‌ی مێشك بوو، پاشان بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نرایه
نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و پاش ماوه‌یه‌ك به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه
گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی.
*له‌و كاته‌شه‌وه
تا كۆچی دوایی كرد، چه‌ند جارێك بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیای
كرد‌و له رۆژی 3-10-2017 دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان و كه‌وتوو و كۆچی دوایی
كرد.
PUKMEDIA
بەشێک لە وێنەکانی رۆژی هێنانەوەی تەرمی سەرۆک مام جەلال
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01