قوباد تاڵەبانی:هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بۆ ئەزموونی هەرێم گرنگە
کوردستان 02:51 PM - 2023-10-05
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی کۆماری چیک
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە وەفدێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی کۆماری چیک و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەریەکە لە باڵیۆزی کۆماری چێک لە عێراق و کونسوڵی گشتیی چیک لە هەرێم و جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون، جێگری سەرۆک وەزیران سوپاسی هاوکارییەکانی ساڵانی رابردووی حکومەتی چیکی کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و تەندروستی و ناردنی پسپۆڕەوە.
قوباد تاڵەبانی بە پێویستیشی زانی کۆماری چیک بەشدارییەکی زیاتری هەبێت لە بووژانەوەی ئابوری کوردستان و داواشیکرد زیاتر هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە بوارەکانی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوادا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: پێویستە بە خێرایی لەڕێگەی گفتوگۆ و دانووستانەوە هەموو ئەو کێشە و گرفتانە چارەسەر بکرێن کە رێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجەدا.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر هەڵوێستی هەمیشەیی خۆی کە لایەنە سیاسییەکان پێویستە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن و بە یەکڕیزی و یەک گوتارییەوە لە بەغدا پێکەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەن.
لە تەوەرەێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بە گرنگ زانی بۆ ئەزمونی هەرێم و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە دیاری کراوە.
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

